ڕێکخستیی ده‌ره‌وه‌ی سازمانی خه‌بات، به‌شێوه‌ی ئۆنلاین کۆبونه‌وه‌یه‌کی بۆ ئه‌ندامانی ده‌ره‌وه‌ی سازمانی خه‌بات بەڕێوەبرد. کۆبوەوەکە به‌به‌شداری کاک بابه‌شێخ حسینی سکرتێری گشتی سازمانی خه‌بات به‌ڕێوەچوو.
کۆبونەوەکە سه‌ر له ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ٣٠ ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به ٢٢ی ئوکتوبری ٢٠٢٣ی زایینی بە سروودی ئەی ڕەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی سورخه‌لاتی سازمانی خه‌بات و ڕێگای ڕزگاریی كوردستان دەستی پێ كرد. پاشان کاک جه‌لال خۆشکه‌لام، ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی ڕێکخستنی ده‌ره‌وه‌ی سازمانی خه‌بات بەخێرهێنانی سکرتێری گشتی و ئه‌ندامانی ده‌ره‌وه‌ی سازمانی خه‌بات،ی بۆ بەشداری لە کۆبونەوەکەدا کرد‌و ئامانجی كۆبوونەوەكەی بۆ بەشداربووان شی كردەوە. لە ته‌وه‌رێکی تری کۆبونه‌وه‌دا به‌ڕێز کاک بابه‌شێخ حسینی، سکرتێری گشتی سازمانی خه‌بات، باسێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی له‌سه‌ر ئامانج وسیاسه‌تی گشتی سازمانی خه‌بات له په‌یوه‌ند به مه‌سه‌له چاره‌نووس سازه‌کان و به‌رنامه و کاری داهاتوی سازمان لە دوای به‌ڕێوه‌چوونی کۆنگره‌ی ٧ی سازمانی خه‌بات و هه‌روه‌ها پرسی کورد و سیاسه‌تی هه‌نوکه‌ی سازمانی خه‌بات له‌مه‌ڕ ڕووداوە ناوچه‌یی و جیهانیهکان و بارودۆخی كوردستان و ئێران پاش شۆڕشی ژینا بۆ ئاماده‌بوان پێشکه‌ش کرد.
بەڕێزیان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئاماژه‌یان به ڕۆڵ و کاریگه‌ری سازمانی خه‌بات له‌مه‌یدانی تێکۆشان و به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ ڕژیمی نه‌گریسی ئاخوندی و پێداگری له‌سه‌ر کار و خه‌باتی هاوبه‌ش له‌نێوان هێز و لایهنهسیاسهکان کرد و ڕایگه‌یاند که: سازمانی خه‌بات هه‌میشه ئاماده‌ی کاری هاوبه‌ش بووه و هه‌وڵی دۆستایه‌تی و ته‌بایی ده‌دا لە گەڵ سازمان و حیزبە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران و هەر لەو چوارچێوەدا ئاماژه‌ی بە دەرکرنی ڕاگەێندراوی هاوبەش لە گەڵ پێنج لایەنی سیاسی کوردستانی کرد و هەروەها باسی بەردەوامی هاپەیمانی و دۆستایەتی لە گەڵ سازمانی موجاهیدین خەڵقی ئێران و چەند پرس و بابەتی گرینگی دیکەی بۆ ئامادەبوان هێنایە بەرباس.
له‌ته‌وه‌رێکی تری ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا، کاک جه‌لال خۆشکه‌لام، کورته باسێکی له‌سه‌ر کۆنگره‌ی ٧ی سازمانی خه‌بات پێشکه‌ش کرد و ئه‌و گۆڕانکاری و خاڵانه‌ی که په‌یڕه‌و ئه‌دای کاری سیاسی و ته‌شکیلاتی دا کراون بۆ ئاماده‌بوان شیکرده‌وه. بڕگه‌ی کۆتایی ئه‌م کۆبونه‌وه تایبه‌ت کرا به چۆنیه‌تی به‌ڕیوه‌بردنی کار و ئه‌رکه سازمانیهکانی له‌ده‌ره‌وه و له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا چه‌ند پیشنیار و بۆچوون پێشکه‌ش کرا.