یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی تایبەت بە کوردستان

هەواڵەکانی تایبەت بە کوردستان

کەژاڵ حسێنی گوێزرایەوە بۆ بەندیخانەی ئەوین

دوو هاووڵاتیی کورد لە شاری قوروە لەسێدارە دران

لە گرتووخانەی مەهاباد دوو هاوڵاتی کورد لە ئێدارە دران

کچە خوێندکارێکی کورد بەهۆی لافاوەوە گیانی دا

کەژاڵ حسێنی گوێزرایەوە بۆ بەندیخانەی ئەوین

 بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مرۆژڤایەتی، کەژاڵ حسێنی کچە خوێندکاری دەستبەسەر کراوی کورد دوای ٦ مانگ ڕاگیران لە گرتووخانەی تاکەکەسی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژێم لە مەهاباد، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ بەندیخانەی ئەوینی تاران گوێزراوەتەوە.

ئەو ماڵپەرە هەروەها نووسیویە “کەژاڵ حسێنی دوای ٦ مانگ ئیزنی پێ دراوە کە بۆ ماوەی ٦ خولەک لەگەل بنەماڵەکەی قسە بکات”.

کەژاڵ حسێنی تەمەن ٢٨ ساڵ، کچی سالار و خوێندکاری رشتەی کۆمپیۆتەری زانکۆیی تەورێز ، ٦ی بانەمەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتلاعات ڕێژیمه‌‌‌وه‌‌‌ دەستبەسەر کرابوو.

دوو هاووڵاتیی کورد لە شاری قوروە لەسێدارە دران

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە ١٧ی خەزەڵوەر، حوکمی سێدارەی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی شاری قوروەی سەر بە پارێزگای سنە بەڕێوە چوو.

ناسنامەی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە “محەممەدڕەسووڵ حەیدەری” خەڵکی قوروە و “بابەک حەسەن زادە” خەڵکی شاری سەردەشت ڕاگەیەندراوە.

محەممەدرەسووڵ بە تۆمەتی “کوشتنی ئەنقەست” و بابەک بە تۆمەتی “بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان” لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕێژیمەوە حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو و ماوەی ٤ ساڵە لە بەندیخانەی هەمەدان ڕاگیرابوون کە بەمەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان 20 رۆژ لەوە پێش بۆ بەندیخانەی قوروە گوێزرابوونەوە.

پێشتر و بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لەڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندبوو کە ١٤ بەندکراوی بەندیخانەی قوروە ئەگەری جێبەجێکردنی سزاکەیان لەئارادایە.

بەپێی ئامارەکان لە سەرەتای مانگی نۆوامبرەوە حوکمی ئێعدامی ٨ هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەکانی سەڵماس، ئورمیە ، قوروە و مەهاباد بەڕێوە چووە.

لە گرتووخانەی مەهاباد دوو هاوڵاتی کورد لە ئێدارە دران

بەپێی هەواڵی هەواڵدەری “هەنگاو” سەر لەبەیانیی رۆژی دووشەممە ١٧ی خەزەڵوەری 1395ی کۆچی، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەهاباد بەڕێوە چووە.

ناسنامەی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە “رەحیم محەممەدپوور” و کەسیکی دیکە بەناوی چووکەی “مه‌‌‌هدی” راگەێندراوە.

ئەو دوو بەندکراوە بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕێژیمەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.

کچە خوێندکارێکی کورد بەهۆی لافاوەوە گیانی دا

 بەپێی هەواڵەکان پاش بارینی بارانێکی زۆر لە شاری خوڕەمئاوای پارێزگای لوڕستان، کچێکی خوێندکاری کورد بەناوی فروزان مورادپوور خەڵکی ئیلام لە کاتی پەرینەوە لەشەقامێک، دەکەوێتە نێو جۆگەلەی ئاو و گیان دەدا.

ئەو کچە ئیلامیە خوێندکاری بەشی زیندەوەر ناسی زانکۆی لوڕستان بووە.

تەرمی ئەو کچە ئیلامییە ئێستا لە پزیشکی یاسایی شاری خوڕەمئاوا ڕاگیراوە.


8 ساڵ و 15 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی تایبەت بە کوردستان

هەواڵەکانی تایبەت بە کوردستان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران