موحسین دریس; یەکێک لە گیراوەکانی ناڕەزایەتییەكانی خەزەڵوەری ٩٨، ڕۆژی سێشەممە ٢ی خەزەڵوەر لە زیندانی سێپیداری ئەهواز بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەن ئازاد کرا و دوای ٤ ساڵ گەڕایەوە باوەشی دایکی.
هەروەها عەباس دریس; زیندانی سیاسی و برای موحسین، بە تۆمەتی موحاربە لەلایەن دادگای بەناو ئینقلابی ڕژیم سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاوە و تا ئێستاش دۆسیەکەی لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.