نوێنەرێکی پەرلەمانی ڕژیم ڕایگەیاند، پێویستە نوێنەران سەبارەت بە بارودۆخی "ئارمیتاگراوند" کچێکی تەمەن ۱٦ ساڵ کە دوای لێدان لە سەری لە لایەن بەکرێگیراوانی پۆلیسی بەناو ڕەوشت لە میترۆی تاران که بووه هۆی ئەوەی ناوبراو کەوێتە کۆماوە, پرسیار لە بەرپرسانی حکوومەت بکەن.
نزیکەی مانگێک دوای ئەوەی ئارمیتا گڕاوەند چووەتە کۆماوە، ئەحمەد عەلیرەزابیگی، ئەندامی کومیسیۆن و ئەنجوومەنەکانی ناوخۆی وڵات، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی خەزەڵوەر وێڕای پێداگری لەسەر گرنگی ئەم بابەتە، بە ماڵپەڕی سایتی دیدەبانی ڕژیم ڕاگەیاند: “ئەوە ئەرکی کومیسیۆنی کاروباری ناوخۆی وڵاتە و ئەوە کاری ئەنجومەنەکانە کە بچنە ناو بابەتەکەوە و داوا لە وەزیری ناوخۆ بکەن، بەڵام پەرلەمان سەرقاڵی پڕۆژە یاسای پلانی حەوتەمە.
ناوبراو هەروەها، بەڵێنیدا "بەم زووانە" پەرلەمان پێداچوونەوه بۆ دۆخی ئەم کچە لاوە بکات.
ئارمیتا گراوەند تەمەن ١٦ ساڵ ڕۆژی یەکشەممە ٩ی خەزەڵوەر لە میترۆی "شۆهدا" لە تاران دوای ئەوەی سواری میترۆ دەبێ، لە لایەن بەکرێگیراوانی پۆلیسی بەناو ڕەوشت, لە سەری ئەدرێت دواتریش هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە لە کۆمادایە.