پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ئابووری ئێران لە دوای (بەرجام)!

ئابووری ئێران لە دوای (بەرجام)!
و: جەخەتوو

بەشی پێنجەم:

بەندی سێهەم: گرێ ناوخۆییەکان، بەربەستە دەرەکیەکان
ساڵێک دوای ئیمزای رێکەوتنی ناوکەیی، لە کاتێکدا کە کێشەی بەرچاوی وەک سنووردار بوونی هەناردەکردنی نەوت و قەدەغەبوونی کەڵک وەرگرتن لە سیستەمی بانکی نێونەتەوەیی (SWIFT) هەڵگیراوە، رەوشێکی باشتر هاتۆتە پێش بۆ ئەوەی کێشە ریشەییەکانی ئابووری ئێران ببینرێ.

بەشی پێنجەم:

 

بەندی سێهەم: گرێ ناوخۆییەکان، بەربەستە دەرەکیەکان

ساڵێک دوای ئیمزای رێکەوتنی ناوکەیی، لە کاتێکدا کە کێشەی بەرچاوی وەک سنووردار بوونی هەناردەکردنی نەوت و قەدەغەبوونی کەڵک وەرگرتن لە سیستەمی بانکی نێونەتەوەیی (SWIFT) هەڵگیراوە، رەوشێکی باشتر هاتۆتە پێش بۆ ئەوەی کێشە ریشەییەکانی ئابووری ئێران ببینرێ. بە زمانێکی دیکە پرسیار ئەوەیە کە بۆ لەگەڵ هەڵگیرانی ئابڵوقەکان و کرانەوەی دەرگەی نێونەتەوەیی بەرووی ئێراندا، داروخانی ئابووری لەو وەڵاتەدا زیاتر بووە. گوومانی تێدا نیە کە دابەزینی نرخی نەوت داهاتی حکومەتی کەم کردۆتەوە و فشاری خسترتە سەر ئابووری ئێران. بەڵام بەو لێکۆڵینەوەیە دەردەکەوێ کێشەی ئەساسیتر بوونی هەیە کە لە بنەڕەتدا لە بن بەستە سیاسیەکانی حکومەتەوە سەرچاوە دەگرن. ئەو کێشانە دابەش بوون بە سەر دوو بەشی ناوخۆیی و دەرەکی.

1ـ گرێ ناوخۆییەکان

لە 18ی جۆزەردان وەزارەتی دەرەوەی رژێم لە راپۆرتێکدا بۆ مەجلیس سەبارەت بە ئاکامی جێبەجێ کردنی رێکەوتننامەی ناوکیی، بە ئاشکرا، نەبوونی ئاسایش و ئارامی بە گەورەترین کێشە زانیوە: گەورەترین کێشەی بەربەستێک کە لەبەردەم بەرجامدایە دڵنەوایی و باوەردروست کردن لە وەڵاتدا بۆ لایەنەکانی دەرەوە. گرینگترین هۆ لە لێکدانەوەی خەرجی، بە کەڵکبوونی بونگا ئابووریەکان لە کرین و فرۆشتنە لەگەڵ ئێران، رێژەی باوەر بەو هەڵسووکەوتە و رەوشی دەورووبەرە.

ئەگەر ناوەندێکی ئابووری بەو بروایە نەگا کە ئەو بازارەی ئامانجیەتی دۆخێکی ئارامی هەیە بۆ سەرمایەگوزاری، تەجارەت و هەر جۆرە چالاکیەکی ئابووری، بە دڵنیاییەوە نە کاری ئابووری  دەکا و کاری گواستنەوەی کەل و پەلی پیشەسازی دەکاو نە دەچێتە نێو پرۆژەی گەورە و نە خۆی بە ساتو سەودای گەورەوە خەریک دەکات. لە رەوشی شێواوی خۆرهەڵاتی ناوەراست و لە دۆخی پر لە گومان سەبارەت بە رێژەی پێبەندبوونی لایەنەکان بە رێکەوتنی بەرجام سروشتیە کە زۆرێک لە ناوەندە ئابووریەکان خۆ دەبوێرن. بۆ چارەسەری ئەو گرفتە جوێ لە رەخساندنی دۆخێک بۆ پێشبرکێ، دەبێ رەوشی دڵنیاکەرەوە بۆ لایەنەکانی هاوبەشەکانی ئابووری خۆمان سازبکەین هەتا بێتە هۆی ئەوەی ترس و دڵراوکێ لە پێوەند بە ئێران برەوێتەوەو حەز بۆ هاوکاری کردن دروست بێ.

نەبوونی ئاسایش و ئارامی، نەبوونی بروا و دڵنیایی، رەوشی شێواو سەرمایە تارێن، بوونی نرس و دلەراوکێ لە هەڵسووکەوت لەگەڵ ئێران، کە وەزارەتی دەرەوەی رژێم وەک هۆکاری لاوازی بۆ راکێشانی سەرمایەگوزاری و هاوکاری کۆمپانیا خارجیەکان باسی کردوون، هەم لایەنی سیاسیان هەیە، هەم لایەنی قانوونی و مافەوانی و هەم یانی ئابووری.

 

لە خوارەوە گرینگترین هۆکان شیی دەکرێنەوە

ئەلف: دەسەڵات و دەسرۆیشتوویی ویلایەتی فەقیە

دامەزراوەی راوێژکاری ئابووری "کونترۆل ریسکز" بە بڵاوکردنەوەی راپۆرتێک رایگەیاند لەگەڵ ئەوەی رێکەوتنی ناوکەیی جیبەجی دەکرێ، بەڵام گومانەکان لەسەر بازاری ئێران وەک خۆی لە دەمێنێتەوە. جوێ لە مەترسی سەپاندنی دووبارەی ئابڵوقەکان، پێکهاتەی ناشەفافی خاوەندارێتی و دەستێوەردانی ناوەندەکانی دەسەڵات لە کەرتی ئابووریدا، هۆی دیکەن کە لەو راپۆرتەدا وەک مەترسیەکانی ئابووری ئێران هاتووە.

سەبارەت بە دەستێوەردانی دەسەڵاتداران، بێگوومان لە هەمووان بەرچاوتر ویلایەتی فەقیە و ناوەندەکانی ژێردەسەڵات و سپای پاسداران، هێزی ئینتزامی، بەسیج، ناوەندی بەرێوەبەری فەرمانی ئیمام، بنیاتی هەژاران، ئاستانی قودسی رەزەوی، شیرکەتی غەدیر، و... کە بە زۆری ئابووری ئێران و بەتایبەت بانکەکان و دامەزراوە پووڵی و ماڵی و ناوەندەکانی بەرهەمهێنان و تەجاری لە قازانجی خۆیان کەڵک وەردەگرن.

باڵادەستی ئەوانە کە کاریان وەدەستهێنانی داهاتی ماڵیە بۆ شەڕ لە سوریە و عێراق و یەمەن و حیزبوڵای لوبنان و خەرجی لە رادەبەدەر بۆ دامەزرانی هێزی سەرکوتگەر لە ئێرانە، بۆنەتە هۆی ترس و دڵراوکێ بۆ لایەنی دەرەکی لە کاروباری ئابووریدا وز تەجارەتدا.

پیر فابیانی سەرۆکی پێشووی لقی تۆتاڵ لە ئێران کە ئێستا جێگری بەرپرسی بەشی ئێران لە ئەنجومەنی شیرکەتەکانی نەوت و گازی فەرانسە ناسراو بە GEP-AFTP ، دەڵێ: من پێشنیار دەکەم بە هەموو شیرکەتەکانمان بە بە وردی لێکۆڵینەوە بکەن کە ئایا هاوبەشە ئێرانیەکانیان سەربە پاسدارن یان نا ئەگەر وابوو خۆ بەدوور بگرن لەو هاوبەشیە.

رۆژنامەی لۆمۆند لە زاری نێردراوی خۆی بۆ ئێران کە ئەو بابەتەی داوەتە بەر لێکۆڵینەوە، دەنووسێ: جوێ لە شیرکەتەکانی ژێردەسەڵاتی سپای پاسداران و بنیاتە مەزهەبیەکان، لە ئێراندا شیرکەتی گرینگی دیکە بوونی نیە.

بـ شەری دەسەڵات

درزی گەورە لە نێو بەرپرسانی پلەبەرز، ئەگەری مردنی خامنەیی و شەڕ بۆ جێگرەوەی، کە خۆی ساڵی رابردوو دووجار تەئکیدی لەسەر پێویستی دیاری کردنی جێگر گرینگی زیاتری بەو مەسەلە بەخشی، وە نیزامی لە باری سیاسیەوە تووشی ئاژاوەی زیاتر کرد.

هاوکات نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری کە بڕیار وایە بەهاری 1396 بەرێوەبچێ، قورسایی لەسەر ئابووری وەلات دروست کردوە.

ئاشکرا بوونی فیشی موچەی بەرێوەبەرانی بانکەکان، سەرۆکی شیرکەتەکانی بیمە و بەرپرسانی پلەبەرزی حکومەت کە ئاشکرای کرد ئەوانەی مانگانە موچەی سەدان ملوێن تمەنی وەردەگرن، ئەگەر چی دەرخەری گۆشەیەکە لە گەندەڵێ سیستەماتیک لە بوروکراسی ئێران، بەڵام لە بنەڕەتدا نیشانەی شەڕی دەسەڵاتی هەر دوو تاقمی دەسەڵاتە.

دەستبەسەر کردنی بانکی ملت (کە گەورەترین بانکی ئێرانە) لەلایەن سپای پاسدارانەوە، داوای فەرمی "دادگای شۆرش" بۆ گرتنی برای حەسەنی رۆحانی سەرەککۆمار هەر لەو چوارچێوەدایەو رەوشی دڵنیاکەرەوە بۆ چالاکی لە کەرتی ئابووری بەرتەسک دەکاتەوە.

ئەو شەڕ و کێشەیە لە کەرتی ساتوسەودای ئابووریشدا بوونیان هەیە. بەتایبەت لە رێکەوتنە نەوتیە نوێکانی حکومەتدا، بگرەو بەردە لە نێوان هێزە سەربازیەکان و سیاسیە نزیکەکانیان لەگەڵ حکومەت دەستی پێ کردوە. سەربازەکان پێیان وایە وەزارەتی نەوت لەو رێکەوتنانەدا قازانجە نەتەوەییەکان و مافی خاوەندارێتی لە بەرچاوناگرێ و لەبەرامبەریشدا وەزیری نەوت دەڵێ: نەیارەکانی نیگەرانی لە دەستدانی قازانجە تایبەتەکانی خۆیانن.

زەنگەنە بەرنامەی خۆی بە گۆرینی زۆربەی بەرێوەبەرانی وەزارەتخانەکە دەست پێ کرد. ناوبراو لە ماوەیەکی کەمدا 60 بەرێوەبەری وەزارەتەکەی وەلا نا و هاوکارەکانی پێشووی لە جێ دانان.

ئەو هەنگاوەی حکومەت بەتایبەت لە کەرتی نەوت و پیشەسازی نەوتی دا لەگەڵ ناڕەزایەتی توندی سپای پاسداران و لایەنە سیاسیەکانی نزیکی بەرەوڕوو بووە. بەجۆرێک کە نوێنەرانی مەجلیس هەوڵی وەگەر خستنی پەروەندەی رێکەوتنی نەوتی کرسنت یان دا کە زەنگەنە لە ساڵانی پێشوودا دەوری تێدا بینیوە. ئەو کێشەیە تا جێ"ەیەک رۆیی کە زەنگەنە باسی لە دەست هەڵگرتن لە پۆستەکەی کرد لە کۆتایی دەورەیی حکومەت.

حکومەت بۆ ئیمتیازدان بە سپای پاسداران، فەرماندەیەکی پلەبەرزی بەناوی رۆستەم قاسمیسەرۆکی پێشووی کەرتی پەیمانکاری قەرارگای خاتەم،ی وەک راوێژکاری جێگری یەکەمی سەرۆککۆمار دانا. بەڵام لە 12ی رێبەندانی 94 حکومەت بریاری لابردنی ناوبراوی دەرکرد. لەبەر ئەوەی ناوبراو رێگری لە بەرێوەچوونی رێکەوتنە نەوتیەکان دەکرد. پێش ئەوەش ژمارەیەک بەسیجی بۆ پشتیوانی لە سپا و بە ناڕەزایەتی لە رێکەوتنە نوێکانی ئێران و رۆژئاوا لە بەردەم وەزارەتی نەوتدا کۆبوونەوە. پۆلیس 38 کەس لەو کەسانەی گرت و دوایی ئازادی کردن.

ئاشکرابو کە هۆی شەڕی ئەو دوو لایەنە رێکەوتنە نەوتیەکانە. لە دوای چەند مانگ حکومەتی رۆحانی مەجبوور خۆی بە دەستەوە دا وە شیرکەتی نەوتی پرشیان و قەرارگای خاتمی وەک شیرکەتی ئێرانی لە رێکەوتنە نوێ نەوتیەکاندا کردە شەریکی کۆمپانیا دەرەکیەکان.

لە لایەکی دیکەوە مانگی ژوئێن حکومەتی رۆحانی و سپاس پاسداران لەسەر دانی 50 پرۆژەی ئاوەدان کردنەوە بە قرارگای خاتەم رێکەوتن.

ج ـ بشێوی دارایی

ئابووری ئێران تووشی بشێوی ماڵی قووڵ بووە و گرینگترین نمونەی ئەوەش وەستان و داروخانی سیستەمی بانکیە کە لە بەندی یەکەم دا لێکدرایەوە.

مەسعودی نیلی راوێژکاری پلەبەرزی حکومەت دەڵێ: بە بروای من گرنگترین مەسەلەی ئابووری ئێران رەوشی سیستەمی بانکیە کە مەودایەکی زۆری لەگەڵ سیستەمی بانکی نێو نەتەوەیی دا هەیە. هەڕەشەی بشێوی لە ئابووریدا، سیستەمی بانکیە. چاوپۆشی لە قەرزەکانی حکومەت لەلایەن بانکەکانەوە، سەرمایەگوزاری راستەخۆ و ناراستەوخۆی بانکەکان لە کەرتی خانووبەرەو بیناسازی، قەرزە نەداروەکان بە بانکەکان و نەبوونی پێوەندی بانکی لەگەڵ بانکە نێونەتەوەییەکان کێشەی بانکەکانی ئێرانی گەورەتر کردۆتەوە.

هەندێ لە بەرپرسانی حکومەتی ئێران لەوانە عەبباسی عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوە رایگەیاند کە جوێ لە نیگەرانی بانکەکانی ئوروپا سەبارەت بە ئابڵوقەکان، بێ پرەنسیبی لە مەسەلەی دارایی بانکەکانی ئێران، کاردانەوەی هەبووە لەوی بانکە ئوپاییەکان ئامادەی هاوکاری نەبن.

دـ گەندەڵی بەربڵاو

نمونەیەکی دیکە بشێوی دارایی گەندەڵیەکی وەها کە هەموو بەشەکانی تەنیوە. رۆژ نیە کە باندەکانی رەقیب لە دەسەڵاتداریی ئێران پەروەندەیەکی گەندەڵی ئاشکرا نەکەن کە هەمووی لە چەند هەزار ملیار تمەنیە. ئەو گەندەڵیانە کە وەک سەرەتان پەنجەی خستۆتە تێکڕای پێکهاتەی ئابووری ئێران، لەم بارانەدا خۆی دەرخستوە:

ـ هەناردە و هاوردە بە دانانی پێناسەی نالۆژیکی بریاری یەک شەوەو لە ناکاو.

ـ وەرگرتنی وامی بانکی گەورە لەلایەن برپرسانی پلەبەرز و شیرکەتەکانی سەر بەسپای پاسداران و گواستنەوەیان بۆ بەشی وەبەرهێن.

ـ بەخشینی ناوەندەکانی سەر بە ویلایەتی فەقیە لە دانی ماڵیات

ـ رێکەوتنی موناقسە (کێ کەمتر با) و موزایدە بە رچاونەکردنی قانوونی تایبەت

ـ کرین و فرۆشتن بە پشت بەستن بە زانیاری نهێنی

ـ رادەستکردنی شیرکەتەکانی حکومەت بە سپای پاسداران و ناوەندەکانی سەر بە وەلی فەقیە

ـ دەستبەرداگرتنی زەوی و سەرچاوە سروشتیەکان

ـ وەرزشی حکومەتی و پێداگری حکومەت بۆ هەرزان فرۆش کردنی ئەو کەرتەش

ه ـ نەبوونی رقابەت و یاسای دەسوپێگر

بریارگەلی کتوپڕ، سەرلێشێواوی و بشێوی لە یاسا و دارشتنی سیاسەتی بانکی و بشێوی لە بەرێوەبەری ناوەندە گەورە ئابووریە حکومەتیەکان،ناجێگیری و نەبوونی دڵنیایی لە ئابووری ئێرانی زیاتر کردوە.

محەمەد لاهوتی سەرۆکی کونفدراسیۆنی هەناردەکردن دەڵێ: لە ئێستادا زیاتر لە 1600 قانوونی دەست و پیچگیر سەبارەت بە تەجارەتی وەلات بوونیان هەیە و ئەوەش ئەوەمان پێ دەڵێ کە ئێمە تووشی هەڵاوسانی قانوون بووین. قانونگەلێک کە زۆرجار دژ و پێچەوانەی یەکترن. لە ئێستادا تووشی دۆخێکی قورس بۆ راکێشانی سەرمایەگوزاری خاریجی بووین.

لە ئێران، دەست پێکردنی هەر جۆرە چالاکیەکی فەرمی ئابووری بۆ وەرگرتنی رەزامەندی گرفت و هاتووچۆی زۆری دەوێ. هەروەها کاتێک پرۆژەیەک دەگاتە بەرهەمهێنان دەیان ناوەند، جوێ لە رێکخراوەکانی ماڵیات و دابین کردنی کۆمەلایەتی، داوای بەش دەکەن. هەروەها ناوەندێک لە رێگەی گرتنی پێوەندی تایبەت لەگەڵ بەرپرسە جیاجیاکان هەموو بەربەستانە وەلا دەنێ، دیسان لایەنەکانی حکومەت سەبارەت بە دانانی نرخ، بە بیانووی بەرنگاریی لەگەلچ گرانفرۆشی و هەڵاوسان، هەموو کات دەتوانن مەیدان لە بەرهەمهێنەر تەنگ و بەرتەسک بکەن.

لە راستیدا چالاکی ئابووری لە ئێران لە هەموو بارێک لە ژێردەسەڵاتی ئیدارەگەلی تایبەت و بریاراتی دیوانسالاری حکومەتیە. دەسەڵاتی حکومەت بەسەر تەواوی سیستەمی ئابووری و فشاری قانوونە دەستوپێگیرەکان هەر جۆرە ئازادیەکی لە چالاکانی ئابووری گرتووەو دۆخێکی بۆ پێشبڕکێ لە ئابووری ئێران نەهێشتۆتەوە.


8 ساڵ و 12 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئابووری ئێران لە دوای (بەرجام)!

ئابووری ئێران لە دوای (بەرجام)!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران