وەزارەتی خەزێنەی ئەمهریکا ئهمڕۆ ههینی ٥ی خەزەڵوەر بڵاویکردەوە، لە بەرامبەر هێرشەکانی ٧ی ئۆکتۆبەر، دووهەم بەستەی سزایان بەسەر بەرپرسێکی حەماس لە تاران و چەند بەرپرسێکی دیکەی سپای ترۆریستی پاسدارانی ئێراندا خست، کە هاوکاری حەماس و حیزبوڵڵایان کردووە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، سزایان بەسەر دامەزراوەیەکی دیکەی حەماسدا خستوە، کە وەک پردێک بووە بۆ گەیاندنی پارە نایاساییەکانی ڕژیمی ئێران بە حەماس و جیهادی ئیسلامی فەڵەستین.
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمهریکا دووپاتیشیکردەوە، ئەم سزایانەش پابەندی ئەمهریکا بۆ لەنێوبردنی تۆڕەکانی پارەدارکردنی حەماس نیشاندەدات.
لەبەرامبەر کردەوە تیرۆریستییەکانیشیان، لە سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر حەماسدا بەردەوام دەبن.