تەرانە عەلیدووستی; لە وڵامی قەدەغەکردنی لە کارەكەی بە بیانووی حیجاب زۆری وتی: لەو سەرپۆشە زۆرەملێیە هێشتا خوێن دڵۆپ دڵۆپ دەڕژێت.
تەرانە عەلیدووستی; ئەکتەری سینەمایی و تەلەفزیۆنی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام لە کاردانەوە بە قەدەغەکردنی دەركەوتن و كار كردنی بەشێک لە سینەماکارانی ژن نووسیویەتی:
ئێمە چەندە بێدەنگ بین، بەداخەوە کۆتایی بە زیادەڕۆیی ئێوە نایەت. ئەگەر ئیتر لە فیلمەکانتاندا ڕۆڵ نەگێڕم، بۆ یەک چرکەش بیر لەوە نەكەنەوە کە ئێوەن توانیوتانە من مەحرووم بكەن. هۆکاری پشت كردنی من لە سینەمای ئێوە ئەوەیە کە ئەو سەرپۆشە زۆرییەی لە فیلمەكانتاندا لە حەمام و ژووری نووستن لە سەرمانی دەكەن، هێشتا خوێنی لێ دەڕژێت. من ئەو پارچەیەی کە خوشکەکانی منی کوشت بۆ فیلمەکانتان لە سەری ناكەم.