یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەرز و بەرێز بێ 10ی خەزەڵوەر ڕۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات 

بەرز و بەرێز بێ 10ی خەزەڵوەر ڕۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات 
دەنگی خەباتی کوردستان

بەختیار عەزیزی
10ی خەزەڵوەری  1358ی هەتاوی، رۆژێكی مێژووییە لە دیرۆكی بزوتنەوەی رزگاریخوازانەی خەڵكی كوردستان لە بەرامبەر رژیمە داگیركەرەكان. رۆژێك كە تیایدا هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات هێزێكی زۆر و پۆشتەی رژیمی ئاخوندی بە تەواوی تێكشكاند و شكستێكی گەورەی سەربازی و سیاسی تووشی دەسەڵاتی ئاخوندان كرد.
10ی خەزەڵوەر لەلایەن ئەو پێشمەرگە قارەمانانەوە تۆمار كرا كە لە پێكهاتن و پاراستنی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێراندا دەوری بەرچاو و كاریگەریان هەبووە. ئەو پێشمەرگە و خەباتكارە نەتەوەیی و دڵسۆز و تێكۆشەرانەی كە لە 44 ساڵی رابردوودا بەوپەڕی دڵسۆزی و لەخۆبوردوویی لەپێناو مافە نەتەوەییەکانی کورد و بەربەرەکانێی ڕژیمی داگیرکەری ئاخوندی، مێژوویێکی پرشنگدار و لێوانلێو لە سەروەریان تۆمار کردووە.  ئەو مێژووەی یەکێک لە هۆ سەرەکییەکانی مانەوە و درێژەدانە بە ڕێی پڕ لە هەوراز و نشێوی شۆڕش و خەباتی کورد و ئامانجە بەرزەکانی نەتەوەکەمان کە لەسەر بنەمای ڕاستگۆیی و سەداقەتی سیاسی و واقعبینی فکری بێچمی گرتووەو بە خۆشیەوە تاکوو ئەمڕۆ لە ڕێبازی پڕ لە سەروەری جەنابی مامۆستای سەید جەلال الدین حسینی ڕێبەرو دامەزرێنەری سازمانی خەبات لای نەداوە و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ باشتر و بەهێزتر و شێلگیرانەتر هەنگاو بۆ پێشەوە هەڵدەگرێ.
١٠ی خەزەڵوەر ڕۆژی بەرپەرچدانەوە و تەفرو توناکردنی هێزی زۆر و بۆری ڕژیمی خومەینی بوو کە بۆ سەپاندنی دەسەڵاتەکەیان ڕەوانەی کوردستان كرابوون. پێشمەرگە قارەمانەکانی سازمانی خەبات لە پێچەکانی هەژەدۆڵان هەتا دەروازەی شاری بانە ئەو هێزەیان تێک شکاند و بەو شێوەیە ئیرادەی گەلی کوردی بەسەر ڕژیمی ئاخوندیان سەرخست و پاشەکشەیەکی سیاسی و سەربازیان بە خومەینی و رژیمەكەی کرد. هەر بۆیە 10ی خەزەڵوەر وەکوو لاپەڕەیەکی زێڕین لە لاپەڕەکانی مێژووی نەتەوەکەماندا دەدرەوشێتەوە و خەڵكی كوردستان و پێشمەرگە و ڕێبوارانی ڕێبازی سازمانی خەبات هەموو ساڵێک بە شانازیەوە یادی ئەو داستان و قارەمانیە مەزنەی هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران و ئەو شكستە گەورەیەی هێزە داگیركەرەكانی رژیمی خومەینی، دەکەنەوە.
ئەو ساڵ لە کاتێکدا یادی 10ی خەزەڵوەر بەرز و پیرۆز ڕادەگرین كە خەبات و شۆڕشی شێلگیرانەی نەتەوەی كورد و نەتەوەكانی دیكەی ئێران لە ژێر ناوی شۆڕشی ژینا، شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لە پێناو روخانی رژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی و دامەزراندنی دەسەڵاتێكی خەڵكی و دیموكراتیك، درێژەی هەیە. درێژەی خەبات و تێكۆشانی نەتەوەی كورد بەو جیددیەت و هێزەوە كە لە ئارادایە بووتە هۆی ئەوەی كە بەرپرسایەتی و ئەركی پێشەنگایەتی و پێشڕەوی بزوتنەوەی ئازادیخوازی لە بەرامبەر دەسەڵاتی ئاخوندانی بكەوێتە سەرشان و لەو راستایەدا هەموو نەتەوەو دین و مەزهەب و چین و توێژەكانی ئێران پشتیوانی لێ دەكەن. 
 ئەوەی جێی سەرنج و بایەخە ئەوەیە كە ئەو دروشم و رێیەی لە خەباتی تێكڕایی لە كوردستان و ئێراندا گیراوەتەبەر، رێ و بەرنامە و داوای هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەباتە کە لە 44 ساڵ لەوە پێشەوە لەگەڵ وتنی نا بە ڕژیمی ئاخوندی، خەباتی جیددی و تێكۆشانی ڕەوای لە بەرامبەر دەسەڵاتدارانی ئێران گرتەبەر، لەو رێگەیشدا رووبارێك خوێنی پێشەكەش كردوە. هەر بۆیە دەڵەین هێزی پێشمەرگە پێشەنگ و پێشڕەوی ڕاپەڕین و خەبات دژ بە ڕژیمی ئاخوندیە و 10ی خەزەڵوەریش هێما و سومبولەكەیەتی. 
گومانی تێدا نییە ڕژیمی ئاخوندی لە ڕووخانی حەتمی زۆر نزیکە و بەو زووانە ئاسۆی ڕوونی ڕزگاری و ئازادیش وڵاتی ئێمە دەگرێتەوە و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستانیش سەربەرزانە دەگەڕێنەوە باوەشی نیشتمان و زێدی خۆیان و موژدەی ئازادی و ڕزگاری بۆ دایکی شەهیدانی سوورخەڵات بە دیاری دەبەن.


1 ساڵ و 24 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 57 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرز و بەرێز بێ 10ی خەزەڵوەر ڕۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات 

بەرز و بەرێز بێ 10ی خەزەڵوەر ڕۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات 

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران