__,گواستنەوەی,زیندانیێکی,سیاسی,کورد,بۆ,ژووری,تاکەکەسی
__,لە,کەنگاوەر,پەرستگەی,"ئاناهیتا",خاوێن,کرایەوە
__,پارێزگای,کرماشان,زیاتر,لە,90,ههزار,بێکاری,ههیه,
__,سەرکەوتنی,کچانی,کاراتهکاری,کوردستانی,لە,ئاستی,ئێراندا,
__,عادل,جبیر:,رژێمی,ئاخوندی,دەست,لە,کار,تێکدەرەکانی,هەڵبگرێت
__,ئۆباما,پشتیوانی,سعودیەی,بۆ,ریکەوتنە,ئەتۆمیەکە,بەدەست,هێنا"/>
__ قەدەغەکردنی جل وبەرگی کوردی لە زیندانیانی سیاسی زیندانی ورمێ
__ دەست لە کارکێشانەوەی ئەندامانی شۆرا، شاری "شنۆ"شی گرتەوە
__ گواستنەوەی زیندانیێکی سیاسی کورد بۆ ژووری تاکەکەسی
__ لە کەنگاوەر پەرستگەی "ئاناهیتا" خاوێن کرایەوە
__ پارێزگای کرماشان زیاتر لە 90 ههزار بێکاری ههیه
__ سەرکەوتنی کچانی کاراتهکاری کوردستانی لە ئاستی ئێراندا
__ عادل جبیر: رژێمی ئاخوندی دەست لە کار تێکدەرەکانی هەڵبگرێت
__ ئۆباما پشتیوانی سعودیەی بۆ ریکەوتنە ئەتۆمیەکە بەدەست هێنا
قەدەغەکردنی جل وبەرگی کوردی لە زیندانیانی سیاسی زیندانی ورمێ
پۆشینی لیباسی کوردی بۆ زیندانیانی سیاسی کورد لە زیندانی ورمێ قەدەغە کراوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، بەرپرسانی زیندانی ورمێ، زیندانیانی سیاسی کوردیان لە پۆشینی جل و بەرگی کوردی مەنع کردووە و رایانگەیاندووە کە ئەگەر پێداگر بن لە سەر پۆشینی جل و بەرگی کوردی ئەوا کردەوەی توندیان لە دژ دەگیردرێتاە بەر. بە پێی ئەم راپۆرتە، رۆژی 11ی خەرمانان، میر حەمید سەید عەلەوی بەرێوەبەری ناوخۆیی زیندانی ورمێ، بە زیندانیانی سیاسی کوردی راگەیاندووە کە، مافی پۆشینی جل و بەرگی کوردییان نییە و ئەگەر پێبەند بەو بقریارە نەبن هەڵسوکەوتی توندیان لە دژ دەگرنە بەر. جێگەی باسە کە هاوکات لەگەڵ ئەو بریارە یەکێک لە زیندانیانی سیاسی بە پۆشینی جل و بەرگی کوردی لە لایەن یەکێک لە بەرپرسانەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە و هەروەها زیندانیانی سیاسی رایانگەیاندووە کە بە هیچ شێوەێک پابەند بەو بریارە نابن.
دەست لە کارکێشانەوەی ئەندامانی شۆرا، شاری "شنۆ"شی گرتەوە
لە ماوەی یەک حەفتەی رابردوودا ئەندامانی شۆرای چەندین شار و ئاوایی کوردستانی ئێران بە هۆی کێشە ناوخۆییەکانیان، نامەی دەست لەکار کێشانەوەی خۆیان واژۆ کردووە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، لەپاش هەڵبژاردنەکانی جۆزەردانی ١٣٩٢ کە تێیدا چوارەمین خولی هەڵبژاردنی شۆرای شار و گوندەکانی ئێران بەڕێوە چوو، کێشە و ناکۆکییەکانی شۆراکان لە چەندین شاری کوردستان خۆی زۆر بە زەقی دەرخستووە.کێشە و ناکۆکییەکان گەیشتووەتە ئاستێک کە هەتا ئێستا ژمارەیەک لە شۆراکان نامەی دەست لە کار کێشانەوەی خۆیان بۆ ناوەندە پێوەندیدارەکان بەرز کردووەتەوە. دوایین حاڵەتی دەست لە کار کێشانەوە پەیوەندە بە شۆراکانی شاری شنۆ بە چەشنێک کە عەلیرەزا محەممەد نژاد، کازم ئیلاهی و رەشید ئیسفەندیاری سێ ئەندامەی شۆرای شاری شنۆن کە لە نامەیەکدا دەستیان لە پۆستەکانیان هەڵگرتووە. چەند رۆژ لەمەوبەریش دوو کەس لەئەندامانی شۆرای شاری مەهاباد بە هۆی کێشە و ناکۆکیی نامەی دەست لەکار کیشانەوەی خۆیان پێشکەش بە ناوەندە پێوەندیدراەکان کردووە.
گواستنەوەی زیندانیێکی سیاسی کورد بۆ ژووری تاکەکەسی
ئەفشین سۆهرابزادە زیندانی سیاسی کورد بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرایەوە. بە پێی راپۆرتی هەواتڵدەرییەکان، لە دوای نارەزایەتی دەربرینی سۆهرابزادە زیندانی سیاسی کوردی گیرۆدە بوو بە سەرەتان بە پێشگرتنی بەرپرسانی زیندان بە دەرمانی ناوبراو و نەناردنی بۆ خەستەخانە، ماوەی سێ رۆژە گوازراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی و لە کاتی گواستنەوەی بەرەوورووی سوکایەتی و لێدان بووەتەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، سزای زیندان لە ژووری تاکەکەسی لە کاتێکدا بەسەر ئەم زیندانییە سیاسیە کوردەدا سەپاوە کە پێتر بۆ چەندین جاتر لە زیندانی میناب بە پێرانەگەیشتنی دەرمانی و نەناردنی بۆ زیندانێکیتر لە پێداویستی پزشکی تێدا بێت نارەزایەتی دەربریبوو.
لە کەنگاوەر پەرستگەی "ئاناهیتا" خاوێن کرایەوە
ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتیانی کەنگاوەر لە چالاکییەکدا دەستیان دایە خاوێن کردنەوەی شوێنەوار و ئاسەواری دێرینی ئاناهیتا. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، لەسەر بانگەوازی کەمپەینی (تۆمارکردنی ئاناهیتا وەکوو ئاسەوارێکی جیهانی) رێژەیەکی بەرچاو لە خەڵکی شاری کەنگاوەر "پەرستگەی ئاناهیتا"یان لە شاری کەنگاوەر لە زبڵ و پاشماوەکان خاوێن کردەوە. ماوەیەکە لە کەنگاوەر کەمپەینێک لەژێر ناوی" تۆمارکردنی ئاناهیتا وەکوو ئاسەوارێکی جیهانی" پێکهاتووە و کەمپەینەکە لە هەوڵی ئەوە دایە کە ئاناهیتا لە ریزی ئاسەوارە جیهانییەکاندا تۆمار بکەن. وشەی ئاناهیتا بە واتای "فریشتە، پاسەوانی ئاو، فراوانی و جوانی"یە و ئەو پەرستگەیە بایەخێکی تایبەتی لەلای خەڵکی کەنگاوەر هەیە.مێژووی دروستکرانی پەرستگەی ئاناهیتا بۆ سەردەمی ساسانی و ئەشکانییەکان دەگەڕێتەوە و بە رووبەری ٢٢٠ میتر درێژی و ٢١٠ میتر پانایی لە شاری "کەنگاوەر"ی سەربە ئوستانی کرماشان هەڵکەوتووە. سەرەڕای پێشینەی کۆن و مێژینەیی ئاناهیتا لە ئاستی ئێراندا، هەتا ئێستا وەک ئاسەوارێکی جیهانی لەلایەن یۆنسکۆوە تۆمار نەکراوە.
پارێزگای کرماشان زیاتر لە 90 ههزار بێکاری ههیه
بە پێی وتەی بەرپرسێکی رژێمی ئاخوندی لەپارێزگای کرماشان،/ ئەو پارێزگایە زیاتر لە 90 هەزار بێکاری هەیە.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان"، سهرپهرشتی کاروباری ئابووری و گهشهی ناوچهیی ئیدارەی پارێزگای کرماشان "هیدایهت حاتهمی" له کۆبوونهوهی شۆڕای ئیداریی پارێزگا به ئاماژهدان به پێگهی تایبهتی جوگرافیایی پارێزگا و ههڵکهوتنی له ناوهندی رۆژئاوای وڵات و دراوسێیهتیی لهگهڵ وڵاتی عێراق و بوونی بازارێکی بەرفراوانی سنووری هاوبهش لهگهڵ وڵاتی عێراق رایگەیاند کە، زیاتر لە 90 هەزار بێکار لەم پارێزگایە بوونیان هەیە.حاتهمی ئهوهشی راگهیاند: لهگهڵ ههبوونی ئهم دەفرایەتییە به داخهوه پێوهر و تایبهتمهندییه ئابوورییەکانی گهشهی پارێزگا بارودۆخێکی شیاو و گونجاویان نییه. له دوو میلیۆن کهس جهماوهری پارێزگا به رێژهی 612 ههزار کهس جهماوهری چالاکن که به رێژهی 523 ههزار کهسی ئهوانه کار و پیشهیان ههیه و به رێژهی 90 ههزار کهس بێکار له پارێزگادا ههیه.
سەرکەوتنی کچانی کاراتهکاری کوردستانی لە ئاستی ئێراندا
کچانی کاراتەکاری کوردستان، 12 میدالیای جۆراوجۆریان لە ئاستی ئێران وەدەست هێنا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لهگهڵ کۆتایی پێهاتنی پێشبڕکێیهکانی کاراتهی بهشی شۆتۆکان SKIی ئێران، وهرزشوانانی کوردستانی 12 میدالیای جۆراوجۆرییان له چهند ڕێنجی تهمهنی جۆراوجۆر وهدهست هێنا. بهپێی ئەم راپۆرتە، پێشبڕکێیهکانی کاراتهی کچانی بهشی شۆتۆکان SKIی ئێران بۆ ماوهی سێ ڕۆژ له شاری بهندهر ئهنزهلی بهڕێوهچوو. کە، 450 کاراتهکای 12 پارێزگای ئێران له کێشه جۆراوجۆرهکان له قهبارهی 17 ههڵبژاردهدا له ڕۆژانی 7 تا 9ی خهرمانان پێکهوه ڕکابهرییان کردووه. جێگەی باسە کە، نینا ئهحمهدی و مهرزییه مهجیدی، سهرپهڕهشت و ڕاهێنهری ههڵبژاردهی پارێزگای کوردستانیان لهم پێشبڕکێیانه له ئهستۆ بووه.
عادل جبیر: رژێمی ئاخوندی دەست لە کار تێکدەرەکانی هەڵبگرێت
وەزیری دەرەوەی عەرەبستان کە لەگەڵ مەلەک سەلمان پاشای ئەو وڵاتە لە واشنگتۆن دایە لە کۆنفەرانسێکدا رایگەیاند کە دەبێت رژێمی ئاخوندی دەست لە کارە تێکدەرەکانی لە ناوچەکە هەڵبگرێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، عادل جبیر لەمەر چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئۆباما وتی، ئەم چاوپێکەوتنە زۆر ئەرێنی بوو ماوەی سێ کاتژمێری خایاند، ئۆباما دەوری باشی عەرەبستانی لە ناوچەکە هەڵسەنگان و لەمەر چالاکییەکانی رژێمی ئاخوندیش قسەمان کرد. ئۆباما لەم بارەیەوە وتی، رژێمی ئاخوندی بە هۆی سیستەمی چاودێری لە سایتە نیزامییەکانی ناتوانێت بۆمبی ئەتۆمی بەرهەم بێنێت و لە کاتێکدا کە رژێمی ئاخوندی رێکەوتنەکە پێشیل بکات گەمارۆکان سەر لە نوێ وەگەر دەخرێنەوە.
ئۆباما پشتیوانی سعودیەی بۆ ریکەوتنە ئەتۆمیەکە بەدەست هێنا
باراک ئۆباما، سەرۆککۆماری ئەمریکا توانیی پشتیوانیی پاشای سعودیەش بۆ رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی رژێمی ئاخوندی ئێران و وڵاتانی 5+1 بەدەستبهێنێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دوای کۆبوونەوەی باراک ئۆباما، لەگەڵ شا سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز ئالسعود، پاشای سعودیە لە کۆشکی سپی، ناوبراو رەزامەندیی سعودییەی بۆ رێککەوتنەکە بەدەستهێنا. عادل جوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاند کە دوای ئەو دڵنیاییەی واشنگتۆن بە وڵاتەکەی داوە، رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران دەبێتە هۆی پاراستنی ئەمن و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی کەنداو. چاوپێکەوتنەکەی ئۆباما و شا سەلمان، دوێنێ هەینی، لە کۆشکی سپی بەرێوەچوو و بابەتی سەرەکیی ناو کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران و مەترسییەکانی بۆ سەر وڵاتانی کەنداو. دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، هەڵوێستی سعودیە بەرانبەر رێککەوتنەکە گۆڕا و رایانگەیاند، واشنتۆن دڵنیایکردوونەتەوە لەوەی کە ئەم رێککەوتنە سنوورێکی زۆر بۆ پێشکەوتنەکانی ئێران دادەنێت و نایەڵێت توانا ئەتۆمییەکەی بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بقۆزێتەوە و ناتوانێت هیچ زیانێک بە کەنداو بگەیەنێت.