یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

دوناڵد ترامپ بوو بە سەرۆکی ئەمریکا

دوناڵد ترامپ بوو بە سەرۆکی ئەمریکا
بابەشێخی حوسێنی

سەرکەوتنی دونالد ترامپ بە سەر هیلاری کلینتۆن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا یەکێک لە روداوەگرینگە سیاسیەکان، نە تەنیا بۆ ئەمریکا بەڵکو بۆ هەموو جیهان بوو. زۆربەی لێکۆڵەرەوە سیاسیەکان و شارەزایانی مەیدانی سیاسەت چاوەڕوانی ئەوەیان نەدەکرد دوناڵد ترامپ سەرکەوێ‌ و ببێتە 45 مین سەرۆکی ئەمریکا.








سەرکەوتنی دونالد ترامپ بە سەر هیلاری کلینتۆن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا یەکێک لە روداوەگرینگە سیاسیەکان، نە تەنیا بۆ ئەمریکا بەڵکو بۆ هەموو جیهان بوو. زۆربەی لێکۆڵەرەوە سیاسیەکان و شارەزایانی مەیدانی سیاسەت چاوەڕوانی ئەوەیان نەدەکرد دوناڵد ترامپ سەرکەوێ‌ و ببێتە 45 مین سەرۆکی ئەمریکا.

سەرکەوتنی کاندیدی حیزبی کۆماریی خوازانی ئەمریکا بە سەر پاڵێوراوی حیزبی دیموکرات لەو ووڵاتە دەگەرێتەوە بۆ چەندین هەڵەی سیاسی دیارو بەرچاوی حکومەتی باراک ئۆباما، کە دیارترینیان مەیدان چۆڵ کردن بوو بۆ رژیمی ئێران تا بە کەیفی خۆی دەست لە کاروباری وولاتان وەربدات و هەروەها ئیمتیاز دانی بێ‌ سنوور بە دەسەلاتی ئێران و تەحویلدانی عێراق بە پاسدارانی وەک قاسمی سلەێمانیەکان، وبەخشینی ملوێنها دۆلار بە رژیمی لەرزۆکی ویلایەتی فەقێ و هەروەها سازان لە بە بەرنامەی ئەتۆمی هەتا هەتایی کە جێگەی گومان و مەترسیدارە. لە  لایێکی دیکەوە نەبوونی هەڵوێستی جیددی لە بەرانبەر جینایەتی بێ‌ سنوور رژیمی ئاخوندی لە گەڵ خەڵکی ئێران و ئیعدامی بە کۆمەڵی لاوان و گرتن و زیندانی کردنی خەڵک و سەرکوتی ژنان بە بێ‌ تاوان و ناڕەوایی لە گەڵ سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران و دەست ئاوەڵە کردنی پاسدارەکان و ترۆریستانی ڕژیمی ئێران بۆ قەتڵوعام وشەهید کردنی سەدان ئەندامانی بێ‌ چەک و ئەسڵەحەی، سازمانی موجاهیدین لە قەرارگای ئەشرەف و لیبرتی لە چەند ساڵی رابردودا و چەندین هەڵەی دیکەی سیاسی گەورە، کە وای کرد هەم ئەمریکای خاوەن هێز، لاواز و کەم دەسەڵات بێ‌ ولە بەرانبەریشدا دەسەڵاتەکانی ملهوڕی هاوشێوەی دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران، ببنە ڕەگی گولیی و بە کەیفی خۆیان جینایەت و مرۆف کووژی پەیڕەو بکەن.

هیوادارم ئەو سیاسەتە هەڵانەی حکومەتی باراک ئۆباما و هیلاری کیلینتۆن ببێتە دەرسێک بۆ حکومەتی نۆی و دۆناڵد ترامپ، کە وەک خۆیان دەڵەن سەروەری بۆ ئەمریکا بگێڕنەوە، و هەروەها کۆتایی بە خزمەت کردن بە ڕژیمی ئاخوندی ئێران و دەست و پێوەندەکانی بهێنن. ئەگەر پشتی خەڵکی ئێرانیش ناگرن، لانی کەم بە هاوکاری نەکردنی ڕژیمی ئاخوندان بەرپرسایەتی و ئەرکی حکومەتداری خۆیان بە جێ‌ بگەێنن.

8 ساڵ و 14 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دوناڵد ترامپ بوو بە سەرۆکی ئەمریکا

دوناڵد ترامپ بوو بە سەرۆکی ئەمریکا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران