دوو هاووڵاتیی ناڕازی بە شەهید کرانی ئارمیتا گەڕاوەند لە شارەکانی دێهلۆران و ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرە بەناو ئەمنییەکانی ڕژیمی ئاخوندی گیراون.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریەکان، شەوی شەممە ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، ڕامین وەلینژاد، خەڵکی دێهلۆران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە لەم شارە بەندکراوە.
بە وتەی سەچاوەیەکی ئاگادار، ڕامین وەلینژاد بە هۆی "بڵاوکردنەوەی پۆستی ناڕەزایەتی لەسەر ئارمیتا گەڕاوەند" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام گیراوە.
هەروەها، ڕۆژی شەممە هاووڵاتییەکی ناڕازیی بە ناوی حەمید هیمەتی، لەلایەن بەکرێگیراوانی کەلانتەری ناوەندی شاری ئاودانان لەم شارەدا گیراون. ناوبراو دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی شەهید کرانی ئارمیتا گەڕاوەند، لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری ئاودانان دژ بە حکوومەت دروشمی وتبوو.