پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پشتڕاست کرانی حوکمی بەندکران بۆ سەر عوسمان ئیسماعیلی 

پشتڕاست کرانی حوکمی بەندکران بۆ سەر عوسمان ئیسماعیلی 
دەنگی خەباتی کوردستان

حوکمی بەندکرانی عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاریی خەڵكی سەقز، لە دیوانی باڵای ڕژیم پشتڕاست کرایەوە.
حوکمی ئەم چالاکە کرێکارییە، ڕۆژی دووشەممە، ٨ی خەزەڵوەر لەلایەن لقی ٢ی جێبەجێکاری حوکمەکانی دادسەرای گشتی و بەناو ئینقلابی سەقزەوە بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە و دەبێ لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا خۆی بەم لقە بناسێنێ.
ئەم چالاکە کرێکارییە، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕژیم لە سەقزەوە بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە یەکێک لە هێزە ئۆپوزسیونەکانی دژبەری ڕژیم،  ٣١ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندان و بە تۆمەتی تەبلیغات  دژی ڕژیم لە ڕێگەی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی شەهید ژینا ئەمینی" ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکران بە سەریدا سەپێندراوە.
دەزگای قەزایی ڕژیم بە سەرنجدان بە لایەنەکانی کەمکردنەوەی سزا لە ماددەی ٣٨ یاسای سزاکانی، دەرکراوی ساڵی ١٣٩٢، لەوانە تەمەنی عوسمان ئیسماعیلی و خێزانداربوونی ناوبراو، هەروەها ماددەی ٦ی کەمکردنەوەی سزای زیندانی تەعزیری دەرکراوی ساڵی ١٣٩٩، حوکمەکەی بە ١٦ مانگ بەندکران و حیساب کردنی ماوەی بەندکرانی پێشوو لە گرتووخانە, کەم کردۆتەوه.


1 ساڵ و 21 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پشتڕاست کرانی حوکمی بەندکران بۆ سەر عوسمان ئیسماعیلی 

پشتڕاست کرانی حوکمی بەندکران بۆ سەر عوسمان ئیسماعیلی 

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران