پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ئابووری ئێران لە دوای (بەرجام)!

ئابووری ئێران لە دوای (بەرجام)!
و: جەخەتوو

بەشی شەشەم و کۆتایی:

2ـ بەربەستە دەرەکیەکان
خامنەیی وەلی فەقیهی رژێم لە وتارێکدا کە سەرەتا خاکەلێوەی ئەوساڵ پێشکەشی کرد، گوتی" ئێوە چاو لێکەن ئەورۆ لە سەرانسەری وەڵاتانی رۆژئاوایی و ئەو کەسانەی کاریگەری لەوان وەردەگرن، هێشتا کاروباری بانکەکانی ئێمە کێشەی زۆریان هەیە، گێڕانەوەی داراییەکانی ئێمە لە بانکەکانیان کێشەی زۆری هەیە،

بەشی شەشەم و کۆتایی:

 

2ـ بەربەستە دەرەکیەکان

خامنەیی وەلی فەقیهی رژێم لە وتارێکدا کە سەرەتا خاکەلێوەی ئەوساڵ پێشکەشی کرد، گوتی" ئێوە چاو لێکەن ئەورۆ لە سەرانسەری وەڵاتانی رۆژئاوایی و ئەو کەسانەی کاریگەری لەوان وەردەگرن، هێشتا کاروباری بانکەکانی ئێمە کێشەی زۆریان هەیە، گێڕانەوەی داراییەکانی ئێمە لە بانکەکانیان کێشەی زۆری هەیە، ئەو ساتوسەودایانەی لە رێگەی بانکەکانەوە رایی دەکرێن کێشەیان تووش بووە، کاتێ لێکۆڵینەوە دەکەین، ئاشکرا دەبێ کە لە ئەمریکاییەکان دەترسن. ئەوە شتێکە کە ئێمە بە چاوی خۆمان دەیبینین، ئەوە یانی زیان.

24ی خاکەلێوە خامنەیی لە چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆکوەزیری ئیتالیا گوتی: بابەتی گرینگ لە هاتوچۆ و وتووێژ لەگەڵ وەڵاتانی دەرەکی جێبەجێ کردنی رێکەوتنەکانە. هەندێ لە وەڵاتان و شیرکەتە ئوروپاییەکان لە هاتووچۆدان بۆ ئێران و وتووێژ دەکەن بەڵام ئاکامی ئەو وتووێژانە تا ئێستا هەست پێکراو نیە. ئەمریکاییەکان لە جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانی رێکەوتنی ناوکەیی وەک پێویست هەنگاو نانێن و بە قسەو کارەکانیان لایەنەکانی دیکە لە هاوکاری کردنی لەگەڵ ئێران دەترسێنن.

لەلای خۆیەوە باراک ئوباما سەرۆک کۆماری ئەمریکا 1ی ئاوریلی 2016 لە دیدارێکی چاپەمەنیدا رایگەیاند:

ئێران دەبێ کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دڵنیا بکاتەوە کە هەنگاوە هەڕەشە ئامێزەکانی کە دەبێتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی سەرمایەگوزاران، رادەگرێ. کاتێ ئێران مووشەکی دوورهاوێژ بە دروشمی لەناوبردنی ئیسرائیل تاقی دەکاتەوە، ئەو جۆرە هەڵسوکەوتانە هەڵگری ئەو پەیامەن کە مەترسیەکان بوونیان ماوە، مەترسیگەلێک کە سەرمایەگوزارەکان تووشی دڵەڕاوکێ دەکا. هەناردنی چەک و چۆڵ بۆ حیزبوڵا دەبێتە هۆی بێ بروایی سەرمایەگوزارەکان. ئێران دەبێ لەو مەسەلەیە تێبگات کە سەرمایەگوزارەکان دەچنە وەڵاتێکەوە کە هەست بە ئاسایش و ئەمنیەت بکەن.

ئەو قسانە وێنەیەکی روونمان لە سەر تەگەڕەو کۆسپەکان نیشان دەدا کە سات و سەودای ماڵی و ئابووری ئێران لەگەڵ رۆژئاوای راگرتووە. لەلایەک هەلسوکەوتی رژێمی ئێران وەک پشتیوانی لە ترۆریزم، بەردەوامی لە دەستێوەردان و کاری تێکدەرانە لە وەڵاتانی ناوچەکە و تاقی کردنەوەی موشەکی دوورهاوێژ کە بڕیارنامەی 2231 پێشێل دەکاو هەروەها پێشێلکاری بەردەوامی مافی مرۆڤ لە ئێران.

لەلایەکی دیکە گومان و دڵنیانەبوونی بانک و کۆمپانیاکانی رۆژئاوا کە ئامادە نین سەرمایەکانی خۆیان لە ئێراندا بخەنە مەترسیەوە. لە ئەنجامدا هەر وەک لە راپۆرتی 26ی پووشپەڕی وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی ئێران بۆ مەجلیسدا هاتووە: گواستنەوە یان گۆڕینەوەی ئەرز هەروا سنووردارە. یەکێک لە کۆسپەکانی ئێستا، کاردانەوەی ئابڵوقەکانی کە لە جێی خۆیاندا ماون و هەڵنەگیراون وەک ئابڵوقەی موشەکی و مافی مرۆڤ، کە لانی کەمی کاریگەری ئەو ئابڵوقانە، ناوەندە ئابووریەکان تووشی نیگەرانی و سەرلێشێواوی دەکا.

بە قەدەغە بوونی دانی پووڵی ئەمریکا بە حکومەتی ئێران، بانکە دەرەکیەکان لە ناردنی حەواڵەی ئەرزی بە دولار بۆ کەسانی نزیک لە رژێم خۆدەبوێرن.

وەدیی هاتنی زۆرێک لە چاوەروانیەکان کاتی زۆری دەوێ و گەرانەوە بۆ پێش ئابڵوقەکان، "نۆژەن کردنەوەی وێرانیەکانی شەڕێکی 10 ساڵە، لە باری فەنیەوە پێویستی بە کاتە.

بانکەکانی ئێران لە ماوەی 10 ساڵی ئابڵوقەکان " بەشێوەی گشتی لە سیستەمی نێونەتەوەیی دابڕا بوو وە بەو گۆرانکاریانەی رووی داوە لە مەسەلەی بانکداری و بابەتگەلێکی وەک "قانوونەکانی بەربەرەکانێی پوڵشویی و دابین کردنی سەرچاوە داراییەکانی ترۆریستان" ئاشناییان نیە.

هەندێ لە دەڵاڵەکان کە لە کاتی ئابڵوقەکاندا داهاتووی چاکیان دەست کەوتووە، لە هەر هەلێک بۆ تێکدان و لە ناوبردنی دۆخی دوای بەرجام، بەتایبەت بە بەکارهێنانی کێشە سیاسیەکانی ناوخۆ، کەڵک وەردەگرن.

ئەو دۆخە هاوبەشە دەرەکیەکانی لە ساتوسەودا لەگەڵ ئێران تووشی ریسکی سیاسی و حقوقی جۆراوجۆر کردوە. ژمارەیەک لەو ریسکانە بریتین لە:

لە پێوەند بە گەندەڵی دارایی "بەتایبەت بەرتیل و بەرتیلخۆری" زۆر گەورە و بۆ سەرمایەگوزاران بەتایبەت ریسکی سزای ماڵی توندی لەلایەن قانوونەکانی ئەمریکا لەوانە قانوونی چاودێری "بەرتیل و بەرتیلخۆری لە پێوەندیە دەرەکیەکان دا (Foreign Corrupt Practices Act) و قانوونی بریتانیایی " بەرتیل و بەرتیلخۆری" (Bribery Act) شایانی سەرنجە.

ئەو ریسکانەی کە سەبارەت بە ئاسانکاری و ناردنی چەک بۆ دیکتاتۆری سوریە و گروپە ترۆریستەکان لە رۆژهەلاتی ناوەراست لەلایەن رژیمی ئێرانەوە. ئەو رەوشە شیرکەتە تایبەتەکان تووشی ریسک دەکا کە لە بەشی خزمەتگوزاری ئاسایش دا چالاکی دەکەن. بەشی تیکنۆلۆژی پێوەندی و زانیاری دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

لەگەڵ ئەوەی بڕیارنامەی جۆراوجۆر لە کۆڕی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ئێران کە نوێترینیان لە دیسامبری 2015 پەسەند کرا، ئەوانەی لەگەڵ ئەو رژێمەدا ساتوسەودا دەکەن خەریکی ریسک کردنن کە چۆن کەل و پەلی شکەنجە و سەرکوت و گوێگرتن لە پێوەندی هاوڵاتیان و فیلتەرکردنی فەزای مەجازی دەگەیەنن بەو رژێمە.

ئەو شیرکەتانەی لە بەشی ئینتێرنێت چالاکی دەکەن لە ساتوسەودا لەگەڵ رژێم دەکەونە بەردەم ئەو ئەگەرە کە قانوونەکانی زەمانەتی ئینتێرنێتی، ئازادی رادەبڕین، پاراستنی هەرێمی تایبەتی کەسەکانی پێشێلکردوەوو لە چالاکیەکدا کە توندوتیژی دژ بە پەیرەوانی دینەکان، ژنان و نەتەوەکانی ژێرچەپۆک بەشداریان کردوە.

ئەو شیرکەتانەی سەرمایەگوزاری یان هەناردە دەکەن، دەبێ پێبەندی بڕیاراتی ناسراو بە چاودێری پەسەند (Due diligence) بن کە بەپێی ستانداردە نێونەتەوەییەکاندا نووسراون.

دوورە لەم دۆخەی ئێستادا کەسێک بتوانێ‌ لە ساتوسەودا لەگەڵ رژێمدا () لەبەر چاو بگرێ.

ریسکێکی گرینگتر بۆ شیرکەتە هاوبەشەکانی ساتوسەودا لەگەڵ ئێران تێوەگلانە لە پوڵشوویی کە بانک و شیرکەتە ئێرانیەکان بە شێوەی سیستەماتیک دەستیان تێی دا هەیە.

ریسکێکی دیکە ساتوسەودا لەگەڵ ئەو شیرکەت و ناوەندانەیە کە لە پشتیوانی و دابین کردنی دارایی ترۆریستان لەوانە حیزبوڵا بەشداری دەکەن. لە بەفرانباری 93 قانونی قەدەغە کردنی پشتیوانی دارایی لە حیزبوڵا لە ئەمریکا پەسەند کرا. لە دوای ئەوە لەسەر داوای ئەمریکا بانکی ناوەندی لوبنان نزیک بە 100 حیسابی بانکی پێوەندیدار بە حیزبوڵای راگرت، ککە حەسەن نەسرولا رێبەری حیزبوڵا لە وتارێکدا گوتی: ئەو سنووردارکردنانە هیچ کاریگەریەکی لەسەر دۆخی حیزبولا نیە چونکە تێکڕای سەرچاوە داراییەکانی حیزبوڵا نە لە بانکێک بەڵکو لەلایەن ئێرانەوە دابین دەکرێ. ئەو پولانە هەر بەو شێوە بەدەستمان دەگا کە ئەو موشەکانەی هەرەشەی پێ لە ئیسرائیل دەکەین بە دەستمان دەگا.

جوێ لەوانە ئەو ریسکەش بوونی هەیە کە ئەو شیرکەتانەی سەودا لەگەڵ شیرکەتەکانی پشتیوانی هێزی ترۆریستی قودس دەکەن، لەلایەن ئەمریکاوە سزا بدرێن. بۆ نمونە وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا 31 بانەمەڕ شیرکەتەکانی "ئەلناسر"ی عێراق و "سکای بلوبۆرد"ی ئیماراتی لە ژێرناوی هۆکار بۆ کرینی ئەیرباسی دەستی دوو بۆ شیرکەتی ماهان، سزادا. شیرکەتی ماهان وەک شیرکەتێکی هەوایی پشتیوانی سپای ترۆریستی قودس ناسراوە.

هەرەشەو بەربەستەکان

بە سەرنجدان بە کۆی ئەو هۆیانە ئێستا دەتوانین ئەو بەربەست و هەڕەشانەی کە هاوبەشە دەرەکیەکان و مەیدانی چالاکی رژێمی بەرتەست کردوە بە دوو دەستە دابەش بکەین:

نێ,نەتەوەیی:

ـ قەدەغەکردنی ساتوسەودا بە دولار لەگەڵ رژێم لەلایەن ئەمریکاوە

ـ ئەو ئاڵوگۆڕانەی بەهۆی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری دێنە پێش و کۆتایی بەو ئاسانکاریانەی حکومەتی ئێستا ئەمریکا بۆ رژێمی ئێرانی کردوە، دێتەدیی.

ـ ناڕەزایەتی کۆنگرەی ئەمریکا لە ساتوسەودا لەگەڵ رژێمی ئێران (بوونی قانوونەکان پێوەندیدار بە بەربەرەکانێی ترۆریزم و بەرنامەی موشەکی و پێشلکاری مافی مرۆڤ)

ـ بوونی ناوی بەرپرسان و ناوەندەکانی رژێم لە لیستی رەشی ئەمریکا و یەکیەتی ئوروپا

ـ نیگەرانی لە ئەگەر دانانەوەی ئابڵوقەکان بە رێگەی (Snapback)

ـ ترسی بانکەکانی ئوروپا لە سزاکانی ئەمریکا

ناوخۆیی

بێ پووڵی و داکشانی ئابووری

راوەستان و وەرشکستەبوونی سیستەمی بانکی

تەقریبەن دەسەڵاتی تەواوی سپای پاسداران و ناوەندە ئەمنیەتیەکان لەسەر ئابووری وەلات

پشتیوانی رژێم لە ترۆریزم و بە دیاری کراوی لە حیزبوڵای لوبنان

جێگیربوونی ئێران لە پلەبەندی نێونەتەوەیی بەهۆی کەمتەرخەمی لە تەجارەت و پیشە

گەندەڵیەکی زۆر کە لە قانوونەکانی ئەمریکا و ئوروپادا رەنگدانەوەی هەیە، وەکو پولشویی سیستەماتیک و نەبوونی چوارچێوەیەکی قانونی بۆ بەرنگاربوونەوە لەگەڵی

نەبوونی پێشبرکێ لە ئێران

نەبوونی چێربینای پێوەندی و گواستنەوە

ناشەفاف بوونی بەشێکی زۆری ئابووری ئێران

نەبوونی قانوونی دڵنیاکەر

شەڕی دەسەڵات لە نێو تاقمەکانی دەسەڵات و پەرەسەندنی لە بەرەبەری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری رژێم

ناڕەزایەتی و تەقینەوەی کۆمەڵگە کە سێبەری راپەرین بە سەر رژێمدا کەوتووە.


8 ساڵ و 11 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 39 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئابووری ئێران لە دوای (بەرجام)!

ئابووری ئێران لە دوای (بەرجام)!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران