وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە و وتەبێژی کۆشکی سپی ئەگەری
هەڵپەسێرانی ریکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ رژێمی ئێرانیان بە دوور نەزانی.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری روسی ئەسپۆتنیک، مارک تونەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کونفرانسێکی چاپەمەنی لە دوای سەرکەوتنی پرامپ، لەو بارەوە گوتی:
بە لەبەر چاوگرتنی ئەو قسەی کە ترامپ لە کەمپینی هەڵبژاردنەکەیدا وتوبووی لە ئەگەری سەرکەوتن دا رێکەوتن نامەی ناوکەیی لەگەڵ ئێران هەڵدەسپێرێ، ئەو ئەگەرە هەیە کە ناوبراو ئەو هەنگاوە هەڵگرێ.
لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ رژێمی ئێران لەلایەن ترامپەوە گوتی: ئەگەری هەموو شتێک لە ئارادایە.
هەروەها جاش ئەنێست وتەبێژی کوشکی سپی سەبارەت بە رێکەوتنی ناوکەیی رژێمی ئێران گوتی بڕیاردان لەو بارەوە لە ئەستۆی سەرۆک کۆماری داهاتووی ئەمریکایە.
ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێک لەو بارەوە گوتی: حکومەتی ئێستا تا 20ی ژانویە پێبەندی ئەو سیاسەتانەیە. بەڵام لە کۆتایی دا ئەوە سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوە کە بڕیار لەسەر سیاسەتی دەروەی ئەمریکا بۆ چوارساڵی داهاتوو دەدا و بە ئەگەری زۆر بەشێک لەو سیاسەتانەی ئەو بڕیاریان لەسەر دەدات دڵنیاکردنەوەی بەشێک لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکایە کە ئەوەش ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بەهێز دەکات.