ژمارەیەک لە جووتیارانی دەڤەری "لەیلاخ"ی کوردستان بەهۆی سیاسەتی هەڵەی نرخدانانەوە چەند تۆن بەرهەمی هەروەزیان لە کێڵگەکانیان فڕێداوە، چونکە نرخی فرۆشتنی ئەم بەرهەمە زۆر هەرزانترە لە تێچووی بەرهەمهێنانی!
سیاسەتە هەڵەکانی ڕێکخراوی جیهادی کشتوکاڵی و بەڕێوەبردنی نادروستی سەرچاوەکانی وایکردووە جووتیاران زیانیان پێ بگەت و بڕێکی زۆر ئاو لەم کەرتەدا بەفیڕۆ بڕوات.