رۆژی پینج شەممە 20ی خەزەڵوەر پاسدار محەمەد باقری سەرۆکی ناوەندی هێزە چەکدارەکانی رژێم رایگەیاند کە رژێم لە ناوچەی حەلەب "پیشەسازی دروست کردنی موشەکی بۆ حکومەتی سوریە" وەرێخستووە و موشەک بەرهەم دەهێنن کە لە شەری 33 رۆژە دژ بە ئیسرائیل کەڵکیان لێوەرگرتووە.
رۆژی پینج شەممە 20ی خەزەڵوەر پاسدار محەمەد باقری
سەرۆکی ناوەندی هێزە چەکدارەکانی رژێم رایگەیاند کە رژێم لە ناوچەی حەلەب "پیشەسازی دروست کردنی موشەکی بۆ حکومەتی سوریە" وەرێخستووە و موشەک بەرهەم دەهێنن کە لە شەری 33 رۆژە دژ بە ئیسرائیل کەڵکیان لێوەرگرتووە.
مەبەستی ئەو فەرماندەی هێزەکانی رژێم شەڕی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵای لوبنان لە ساڵی 2006ی زایینیە کە بە شەڕی 33 رۆژە ناودێرکرا.
حیزبوڵای لوبنان یەکێک لەو هێزانەیە کە لەلایەن رژێمی ئێرانەوە بە بەردەوامی پشتیوانی لێدەکرێ و ئێستاش لە شەڕی ناوخۆی سوریە بۆ پشتیوانی لە هێزەکانی ئەسەد چالاکیان هەیە. یەکێک لە گرینگترین ناوچەکان کە شەڕ تیایدا بەردەوامە شاری حەلەبە کە سەردەمێک ناوەندی ئابووری سوریە هەژمار دەکرا.
ئەو پاسدارە هەروەها ئیشارە بەوە دەکا کە لە کاتی شەڕی 8 ساڵەی نێوان رژێم و عێراق، توانای موشەکی رژێم و عێراق هاوسەنگ نەبووە. هاوکات وەڵات گەلێکی وەک سوریە بۆ دانی مووشک بە ئێران نازیان دەکرد و سەختگیریان دەکرد.
سەرۆکی ناوەندی هێزە چەکدارەکانی رژێم هەروەها دەڵێ: بەڵام هەر ئەو سوریە وای لێهات کە لە ساڵانی رابردودا کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی حەلەب پیشەسازی مووشەکی بۆ سوریە سازکرد و لەو کارگا پیشەسازیەدا مووشەک بەرهەمهێنرا و لە شەری 33 رۆژەدا دژ بە ئیسرائیل بەکار هێنرا.
لە شەری ناوخۆیی سوریەدا کە رژێمی ئێران دەوری سەرەکی و جینایەتکارانە دەگێرێ، نزیک بە 500 هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە نیوەی حەشیمەتی ئەو وەڵاتە ئاوارە بوون و زۆربەی گەرەکەکانی شاری حەلەبیش زیانی زۆریان بەرکەوتووەو بوونە وێرانە.