لە درێژەی بۆردومانە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، وەزیری دیفاعی ڕژیمی ئێران، هەڕەشە له ئەمەریکا دەکات و دەڵێت، ئەگەر بۆردومانەکانی سەر غەززە ڕانەگرن، ئەوا ئێمەش بێدەنگ نابین و زیانێکی گەورە دەکەن.
محەممەدڕەزا ئاشتییانی، وەزیری دیفاعی ڕژیمی ئێران، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئامۆژگاریمان بۆ ئەمەریکا ئەوەیە كە دەبێت بە زووترین کات بۆردومانی سەر غەززە رابگیرێت و ئاگربەست ڕابگەیەنرێت، ئەگەرنا بە توندی لێتان دەدەین.
ناوبراو لەدرێژە زیادی کرد، دەبێت هەمووان کاربکەن بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، هەروەها گەیاندنی هاوکارییە ئامریکایی و ئورووپاییەكانیش بۆ ئیسرائیل ڕابگیرێت.