ڕۆژی دووشەممە ١٥ی خەزەڵوەر، وه‌زاره‌تی دیفاعی ئا‌مریكا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاند، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ٣٨ جار هێرش كراوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانیان له بنكه و باره‌گاكانی جێگر له عێراق و سوریە.
وه‌زاره‌تی دیفاعی ئا‌مریكا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، به‌هۆی ئه‌و هێرشانه ٤٥ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی بریندار بوون، بەڵام برینی سه‌ربازه‌كانیان قورس نییه.
ڕۆژی دووشممه موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق له ڕاگەیاندراوێكدا ڕایگەیاند، شه‌ش هێرشی نوێیان بۆ سه‌ر چوار بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سوریە ئه‌نجام داوه.
هێرشه‌كانی گرووپه چه‌كداره‌كانی سەر بە ڕژیمی ئێران له عێراق و سوریە بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سەرەتای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل حه‌ماس بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادیان كردووه.