پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بژاردەکانی کابینەی دۆناڵد ترامپ و ترسی رژێمی ئێران

بژاردەکانی کابینەی دۆناڵد ترامپ و ترسی رژێمی ئێران
دەنگی خەباتی کوردستان

سپای پاسداران لە هەواڵدەری خۆیدا نووسی: بڵاوکراوەی پۆلیتیکۆ لە راپۆرتێکدا رۆژی چوارشەممە لە راپۆرتێکدا ناوی هەندێ بژاردەی هێنا کە بە ئەگەری زۆر دۆناڵد ترامی بە ئەگەری زۆر بۆ وەزارەتە سەرەکی و گرینگەکان دیاری کردوون. نیوت گینکریچ سەرۆکی پێشووی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا کە یەکێک لە لایەنگرانی دۆناڵد ترامپ بوو بژاردەیەکی دۆناڵد ترامپە بۆ وەزارەتەکانی ئەمریکا. لە سیاسەتی دژایەتی کردنی نیزام ئەوە بەسە کە ناوبراو لە کۆبوونەوەی چەند مانگ لەوە پێشی موجاهیدین لە پاریس بەشداری کرد و زۆر بە توندی دژی نیزام قسەی کرد.

 

هەواڵدەری سپا هەروەها دەڵێ: باب کورکر، سەرۆکی ئێستا کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی پیران کە لە سەرەکیترین رەخنەگرانی بەرجام و لایەنگری ئابڵوقە توندی دژ بە نیزام بوو بژاردەیەیکی دیکەی ترامپە.

 

جان بولتون نوێنەری پێشووی واشینگتۆن لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئەگەری زۆر  سێهەمین بژاردەی  ترامپە بۆ سەرۆکایەتی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا.

 

بۆ وەزارەتی بەرگریش "جۆزیف سۆشێنز" سەناتۆری کۆماریخواز کە ئەویش لە نەیارانی رێکەوتن نامەی ناوکەییە، یەکێکی دیکە لە بژاردەکانی ترامپە. ئیستفان هادلی راوێژکاری پێشووی ئەمنیەتی نەتەوەیی ئەمریکا یەکێکی دیکە لە بژاردەکانی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکایە بۆ وەزارەتەکان.

 

هەروەها هەواڵدەری حکومەتی عەسری ئێران لە ژێر ناوی "ئەگەری پێکهاتەی کابینەی ترامپ" نووسی: 

 

چ کەسگەلێک بە ئەگەری زۆر دەبنە ئەندامی کابینەی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا؟

 

ئەوە پرسیارێکە کە هەر لە یەکەم دەقیقەکانی دوای راگەیاندنی سەرکەوتنی ترامپ لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە نێو راگەیێنەکاندا باس و خواسی لە بارەوە کرا؟

 

بە ئەگەری زۆر چەند کەس لە کابینەی ترامپ ئەو کەسانەن:

 

بە ریز لە لای راستەوە:

 

ـ راینس پربباس: سەرۆکی کارمەندانی کۆشکی سپی

 

ـ رودی جولیانی: دادستانی گشتی

 

ـ نیوت گینگریچ وەزیری دەرەوە

 

ـ جۆزیف سۆشنز وەزیری بەرگری

 

ـ کریس کریستی وەزیری بازرگانی

 

ستیون ناچین وەزیری خەزێنەداری 

 

ـ مایکل فلین راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی 

 

هەواڵدەری حکومەتی عەسری ئێران هەروەها نووسی: هەر چەند ئەو ناوانە وەک ئەگەر ناویران هاتووەو گوومان لەو پێکهاتەیە هەیە بەڵام لە نێو ئەو ناوانەدا ناوی دوو کەس بوونی هەیە کە پێوەندیەکی باشیان لەگەڵ "موجاهیدینی خەلق" هەیە. نیوت گینگریچ وەزیری دەرەوەی ترامپ و رودی جولیانی شارەداری پێشووی نیۆیۆرک بژاردەی ترامپ بۆ دادستانی گشتی ئیالاتی یەکگرتووی ئەمریکا.

8 ساڵ و 10 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بژاردەکانی کابینەی دۆناڵد ترامپ و ترسی رژێمی ئێران

بژاردەکانی کابینەی دۆناڵد ترامپ و ترسی رژێمی ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران