ئەمڕۆ چوار شەممە ۱۷ی خەزەڵوەری ۱۴۰۲ی هەتاوی، حوکمی دڕندانەی لەسێدارەدانی ۹ بەندکراو لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کراوە کە ناسنامەی سێ کەس لەم بەندکراوانە، حسەین حەواسی، ڕەسووڵ تەیمووری و بەهمەن فەتحوڵازادە پشتڕاست کراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ۱۷ی خەزەڵوەری ۱۴۰۲ی هەتاوی حوکمی لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی خەڵکی شاری کوهدەشتی لوڕستان بەناوەکانی حسەین حەواسی و ڕەسووڵ تەیمووری و بەندکراوێکی دیکە بەناوی بەهمەن فەتحوڵازادە لەم بەندیخانە جێبەجێ کراوە.هەروەها حوکمی لەسێدارەدانی شەش بەندکراوی دیکە لەم بەندیخانە جێبەجێ کراوە کە نانسنامەی ئەم چەند کەسە لەئێستادا لەبەردەست نییە.
حسەین حەواسی، ڕەسووڵ تەیمووری، پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر، حوکمی لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپا بوو.
حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوانی دیکە بەتۆمەتگەلێکی وەكوو، تێکدانی ئەمنیەتی گشتی، کوشتن، و دزی بەچەک، لەلایەن دەزگای بەناو دادوەری ڕژیمی ئێران جێبەجێ کراوە.