پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی تایبەت بە کوردستان و سەرۆیەکانی رژێم

هەواڵەکانی تایبەت بە کوردستان و سەرۆیەکانی رژێم

لاوێکی خەڵکی سنە لەهێزەکانی ڕێژیمەوە کوژرا

سزای کوێرکردنی زیندانێکی کورد لە تاران بەڕێوچوو

لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی کورد لە قەزوێن

دوو هاوڵاتی نەغەدەیی دەستگیرکران

١٢هاووڵاتیی سەردەشتی سزای زیندانیان بەسەردا سەپێندرا








لاوێکی خەڵکی سنە لەهێزەکانی ڕێژیمەوە کوژرا

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی  هەنگاو، لاویکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی عەزیز یووسفی لەلایەن مەئموورێکی پایەگای ئینتزامیی “سێ‌ رێیانی شاڵمان”ی شاری سنەوە کوژرا.

ئەو رووداوە رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ١٨ی خەزەڵوەر لەو بنکەی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمەوە رووی داوە.

عەزیز یووسفی لەلایەن مەئموورێکی هێزی ئینتزامی کە خەڵکی باکووری ئێرانە، کوژراوە.

هێزە ئینتزامییەکان سەرەڕای کوشتنی ئەو لاوە کوردە، به بنەماڵەکەیانی راگەیاندووە کە کوڕەکیان خۆی کوشتووە. ئەوەش لەکاتێکدایە کە رێوڕەسمی بە خاکسپاردنی ئەو لاوە کوردە لەژێر چاوەدێریی توندی هێزە نیزامییەکانی رێژیمی داگیرکەری ئێراندا بەرێوە چووە.

عەزیز یووسفی، دانیشتووی گەڕەکی “حاجیاوا”ی شاری سنەیە و رێوڕەسمی سەرەخۆشییەکەی لەو گەڕەکە بەڕێوە چووە.

سزای کوێرکردنی زیندانێکی کورد لە تاران بەڕێوچوو

بەپێی هەواڵەکان، دادگای تاوانەکانی رژێم حوکمی قەساسی تێزاب ڕشتنی زیندانییەکی کوردی بە ناوی"محەممەد ڕەزا ناموەر" بەڕێوە برد.

کوێرکردنی هەر دووچاوی ئەو زیندانییە قوروەیە بە ئامادە بوونی بەرێوەبەری دادسەرای کاروباری تاوانەکانی شاری تاران و شارەزایانی پەیوەندییدار لەدەرهێنانی چاو بە شێوەی ڕاستەخۆ بەڕێوەچووە.

حوکمی تێزاو ڕشتن لە بەرەبەری هاتنی بەرپرسانی یەکیەتی ئۆرووپا بۆ ئێران سەبارەت بە "وتووێژ کردن لە سەر مافی مرۆڤ" ڕوویداوە.

ڕەزا ناموەر تاوانبار کرابوو بەوەیکە لە ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی بە هۆی ڕشتنی ئاهەک بە دەموچاوی کچێکی مێرمنداڵ ئەو کچەی کوێر کردوە.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، دۆسیەی ناوبراو ڕادەستی دادسەرای تاوانەکانی شاری تاران کراوە بۆ بەڕێوەچوونی حوکمەکەی.

بەڕێوەچوونی سزای کوێر کردنی ئەو زیندانییە کوردە لەگەڵ دژکردەوەی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ بەڕەوڕوو بووتەوە و ئەو هەوڵەیان "بەنامرۆڤانە و وەحشیانە"لە قەڵەم داوە.

لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی کورد لە قەزوێن

بەپێی هەواڵی گەیشتوو سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەر، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لەبەندیخانەی ناوەندیی شاری قەزوێن بەڕێوەچووە.

ناسنامەی ئەو بەندکراوە کوردە “حەسەن . خ”  تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی شاری سنە راگەیانەیەندراوە.

حەسەن ٥ ساڵ بەرلەئێستا و لەساڵی 1390 بە تۆمەتی “کوشتنی ئەنقەست” لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

دوو هاوڵاتی نەغەدەیی دەستگیرکران

بەپێی هەواڵەکان، چارەنووسی دوو هاووڵاتیی نەغەدەیی کە ١٠  رۆژ پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر کرابوون، هێشتا ناڕوونە.

ناسنامەی  ئەو دەستبەسەرکراوانە بریتین لە:  “ئارام سوورە” خوێندکاری ” تربیت بدنی” و “شایان حاجی تەلخابی” ئارایشگەر راگەیاندووە.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە رۆژی شەممە ٨ی خەزەڵوەر لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوێزراونەتەوە.

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، جارەنووسیان هێشتا نادیارە و هەوڵەکانی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی ڕۆڵەکانیان بێ ئاکام ماوەتەوە.

١٢هاووڵاتیی سەردەشتی سزای زیندانیان بەسەردا سەپێندرا

بەپێی هەواڵی هەواڵدەری موکریان، دادگای رژێمی ئێران لە سەردەشت بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتی” حوکمی ١٢ساڵ زیندان و دیەی ١٦ملیۆن و ٢١٠ هەزار تمەن جەریمەی بەسەر ١٢هاووڵاتیی کورددا سەپاندووە.

 ئەو حوکمە لە بەرانبەر ناڕەزایه‌‌‌تیی هاووڵاتیانی سەردەشتدا دراوە کە پاڵپشتی و پشتیوانییان لە “فەریناز” کچە کوژراوەکەی هۆتێل “تارا”ی مەهاباد کردبوو. سەرچاوەکە ناوی هاووڵاتییە کوردەکانی بەم چەشنە ڕاگەیاندووە “١ – سەردار ئیسماعیلی ٢– ڕامین حەسەن‌زادە ٣- سەفا حەسەن‌پوور ٤ – سوهه‌‌‌یلا زوبەیری ٥ – هێمن جەنەتیار٦ – سامرەند ئەحمەدزادە ٧ – ئامانج شێخەپوور ٨ – سامان مەلکاری ٩ –حوسێن پەری ئاقایی ١٠  – محەمەد قادریان ١١ – کامڵ ڕەسووڵ‌پوور ١٢ – فەرهاد شێخانی.”

مانگی دووەمی وەرزی بەهاری ساڵی 2015 پاش مەرگی گوماناویی کچێکی لاو بەناوی فەریناز خوسرەوانی لە هۆتێل “تارا”ی مەهاباد، ناڕەزایەتییەکی زۆری هاووڵاتیانی ئەو شارە و خەڵکی سەردەشتی لێ کەوتەوە کە هیزە ئەمنییەکانی رژێمی ئێران جەماوەرێکی زۆری خەڵکی مەهابادیان دەستگیر کرد و هاوکات بە دەیان کەسیش بریندار کران.


8 ساڵ و 10 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی تایبەت بە کوردستان و سەرۆیەکانی رژێم

هەواڵەکانی تایبەت بە کوردستان و سەرۆیەکانی رژێم

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران