لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە سەر ڕێگای پیرانشار سێ كەس گیانیان دا و كەسێكی دیكەش بریندار بوو.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، شەوی ڕابردوو ١٧ی خەزەڵوەر، لە ئاكامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی نەفەرهەڵگری سەمەند لەسەر ڕێگای پیرانشار – چیانە، سێ لە سەرنشینەکان بە ناوەكانی زانیار تەمەن ٢٢ ساڵ، میلاد تەمەن ٢٤ ساڵ و مێهدی تەمەن ٢٠ ساڵ گیانیان دا و کەسێکی دیکەش بریندار بووە و ڕەوانەی مەهاباد کراوە.
خراپی ڕێگەوبان و نەبوونی کوالیتی پێویست بۆ ئوتۆمبیلەکان هۆی سەرەکی ئەم کارەساتانەیە.