یەدوڵڵا نادری، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان، دوای ئەوەی کە نزیکەی مانگێک لەمەوبەر لەلایەن ترۆریستەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە گیراوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و هیچ هەواڵێك لە چارەنووسی نییە و لە چاوپێكەوتن لەگەڵ بنەماڵەكەی و پێوەندیی تەلەفۆنیش بێبەش كراوە. هەروەها پەخشان عەزیزی، ڕۆژنامەنووس و توێژەری کۆمەڵایەتی و بەندکراوی سیاسی پێشووی کورد، سێ مانگ و پێنج ڕۆژ لەمەوبەر لە تاران گیراوە و چارەنووسی ناڕوونە و لە دۆخێکی نادیاردا لە بەندیخانەی ئێڤین بەندکراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پەخشان عەزیزی لە ماوەی بەندکرانی دا، لە مافی بوونی پارێزەر، چاوپێکەوتن و بوونی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ خانەوادەکەیدا بێبەش کراوە.