یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی پیرۆزبایی کاک بابەشێخی حوسێنی بەرێوەبەری گشتی بۆ دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا

پەیامی پیرۆزبایی کاک بابەشێخی حوسێنی بەرێوەبەری گشتی بۆ دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا

به‌رێز جه‌نابی دۆناڵد ترامپ
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان به‌ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆم و ئه‌ندامانی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران تان پێشکه‌ش ده‌که‌م.
هومێد ده‌که‌م هه‌ڵبژاردنی به‌رێزتان به‌ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ‌ببێته‌ هۆی که‌م بوونه‌وه‌و ده‌ستێوه‌ردانه‌کان رژیمی ئێران له‌ کاروباری ناوخۆی وولاتان و له‌ ئاکامدا کۆتایی هاتنی سه‌ره‌‌ڕووییه‌کانی رژیمی ئاخونده‌کان له‌ ناوخۆی ئێران و ناوچه‌ی خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست و جیهان به‌ گشتی.

به‌‌‌رێز جه‌‌‌نابی دۆناڵد ترامپ 




به‌‌‌بۆنه‌‌‌ی هه‌‌‌ڵبژاردنتان به‌‌‌ سه‌‌‌رۆک کۆماری ئه‌‌‌مریکا گه‌‌‌رمترین پیرۆزبایی خۆم و ئه‌‌‌ندامانی سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران تان پێشکه‌‌‌ش ده‌‌‌که‌‌‌م.




هومێد ده‌‌‌که‌‌‌م هه‌‌‌ڵبژاردنی به‌‌‌رێزتان به‌‌‌ سه‌‌‌رۆک کۆماری ئه‌‌‌مریکا ‌ببێته‌‌‌ هۆی که‌‌‌م بوونه‌‌‌وه‌‌‌و ده‌‌‌ستێوه‌‌‌ردانه‌‌‌کان رژیمی ئێران له‌‌‌ کاروباری ناوخۆی وولاتان و له‌‌‌ ئاکامدا کۆتایی هاتنی سه‌‌‌ره‌‌‌ڕووییه‌‌‌کانی رژیمی ئاخونده‌‌‌کان له‌‌‌ ناوخۆی ئێران و ناوچه‌‌‌ی خۆرهه‌‌‌لاتی ناوه‌‌‌راست و جیهان به‌‌‌ گشتی.




جه‌‌‌نابی سه‌‌‌رۆک: به‌‌‌رێزتان ئاگادارن که‌‌‌ ماوه‌‌‌ی 38 ساڵه‌‌‌ حکومه‌‌‌تی ئاخونده‌‌‌کان له‌‌‌ ئێران به‌‌‌ ته‌‌‌واوی هێزو توانای له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر دانیشتوانی ئێران به‌‌‌ تایبه‌‌‌ت ژنان و لاوان، جینایه‌‌‌ت په‌‌‌یره‌‌‌و ده‌‌‌کات و زیندانه‌‌‌کانی ئێران پره‌‌‌ له‌‌‌ لاوانی کورد و لاوانی ئێران و به‌‌‌ بێ‌ تاوان ئیعدام ده‌‌‌کرین. له‌‌‌ لایه‌‌‌کی دیکه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌رپرسانی حکومه‌‌‌تی ئێران به‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وامی پشتیوانی دارایی و مه‌‌‌عنه‌‌‌وی ده‌‌‌سته‌‌‌و تاقمه‌‌‌ ترۆریستیه‌‌‌کان ده‌‌‌که‌‌‌ن و له‌‌‌ به‌‌‌شێکی به‌‌‌رچاو له‌‌‌ کرده‌‌‌وه‌‌‌ ترۆریستیه‌‌‌کان له‌‌‌ وولاتانی جیهان ده‌‌‌وریان هه‌‌‌یه‌‌‌.




بێگومان به‌‌‌رێزتان له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی‌ چوار ساڵ سه‌‌‌رۆک کۆماری له‌‌‌ ئه‌‌‌مریکا، گه‌‌‌لێک بریارو ئه‌‌‌رکی گرینگ و پێویستتان له‌‌‌ ئه‌‌‌ستۆیه‌‌‌، که‌‌‌ یه‌‌‌ک له‌‌‌و سه‌‌‌دان ئه‌‌‌رکه‌‌‌ روبه‌‌‌روو بوونه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر سه‌‌‌ره‌‌‌ڕوویه‌‌‌کانی رژیمی ئێران و ئه‌‌‌و مه‌‌‌ترسیانه‌‌‌ی ئه‌‌‌و رژیمه‌‌‌ بۆ سه‌‌‌ر قازانج وبه‌‌‌رژه‌‌‌وه‌‌‌ندیه‌‌‌کانی گه‌‌‌لانی جیهان و گه‌‌‌لی ئه‌‌‌مریکا هه‌‌‌یه‌‌‌تی. 




له‌‌‌و پێوه‌‌‌ندیه‌‌‌داو له‌‌‌ تێکرای ئه‌‌‌رک و کاره‌‌‌کانی سه‌‌‌رۆکایه‌‌‌تی حکومه‌‌‌تی ئه‌‌‌مریکا سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنتان ئاواتمه‌‌‌و هومێدوارم له‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌و پێش بردنی ئه‌‌‌مریکاو ئه‌‌‌و به‌‌‌ڵێنیانه‌‌‌ی به‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی ئه‌‌‌مریکاتان داوه‌‌‌ سه‌‌‌رکه‌‌‌وتوبن.




پێم باشه‌‌‌ پێتان رابگه‌‌‌ێنم که‌‌‌ سازمانی خه‌‌‌بات ی کوردستانی ئێران وه‌‌‌ک هێزێکی سیاسی ریشه‌‌‌یی و ره‌‌‌سه‌‌‌ن له‌‌‌ جوڵانه‌‌‌وه‌‌‌ی مافخوازانه‌‌‌ له‌‌‌ کوردستانی ئیران، که‌‌‌ بۆ ئازادی و به‌‌‌رابه‌‌‌ری و مافی نه‌‌‌ته‌‌‌ویی له‌‌‌ کوردستانی ئێران و روخانی رژیمی ئاخوندی له‌‌‌ ئێران تێ‌ ده‌‌‌کۆشی، به‌‌‌و په‌‌‌ری توانا پشتیوانی سیاسه‌‌‌ته‌‌‌کانتان دژ به‌‌‌ رژیمی ئێران و سه‌‌‌قامگیری ئاسایش و هێمنایه‌‌‌تی له‌‌‌ ناوچه‌‌‌که‌‌‌و به‌‌‌ربه‌‌‌رکانێ دژ به‌‌‌ ترۆریستی جیهانی به‌‌‌ تایبه‌‌‌ت رێکخراوی ترۆریستی داعش ده‌‌‌کات و له‌‌‌ ئێستاشدا پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌کانی سازمانی خه‌‌‌بات هاوشانی پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌کانی کوردستانی عێراق له‌‌‌ دژی داعش له‌‌‌ سه‌‌‌نگه‌‌‌ره‌‌‌کانی پێشه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ جه‌‌‌نگدایه‌‌‌.




 




له‌‌‌ گه‌‌‌ل رێز




بابه‌‌‌شێخ حوسه‌‌‌ینی




بەرێوەبەری گشتی




سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران




10-11-2016

8 ساڵ و 12 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی پیرۆزبایی کاک بابەشێخی حوسێنی بەرێوەبەری گشتی بۆ دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا

پەیامی پیرۆزبایی کاک بابەشێخی حوسێنی بەرێوەبەری گشتی بۆ دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران