ڕۆژی پێنجشەممە ۱۸ی خەزەڵوەری ۱۴۰۲ی هەتاوی, ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهید كرانی مەتین نەسری، سەرەڕای كەشی ئەمنی زاڵ، لە سەر گڵکۆی ئەم شەهیدەی ڕێگای ئازادی لە بەشی ١٢ی ناسراو بە بەشی شەهیدان لە گۆڕستانی بەهەشت محەممەدی لە سنە بەڕێوەچوو.
مەتین نەسری، لاوێكی تەمەن ١٩ ساڵ و سەربازێکی وەزیفەی ئیجباری خەڵکی سنە، پاش ڕەتکردنەوە و سەرپێچی لە فەرمانی فەرماندە بەکرێگیراوەکان بۆ سەرکوتکردنی ئازادیخوازان لە شەقامدا و پەیوەستبوون بە ڕیزی شۆڕشگێڕانەوە، شەهید كرا.