پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

راوێژکاری ترامپ: رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ رژێمی ئێران ئالوگۆڕی بەسەردا دێ

راوێژکاری ترامپ: رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ رژێمی ئێران ئالوگۆڕی بەسەردا دێ

وەلید فارس راوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رۆژی هەینی 21ی خەزەڵوەر لە وتووێژ لەگەڵ سکای نیوز گوتی: رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ رژێمی ئێران بە جۆرێک گۆرانکاری بەسەردا دێ کە ئەو وەڵاتانەی ناوچە کە لە دەستێوەردانەکانی رژێم زیانیان بەرکەوتووە، لەبەر چاو بگرێ.

ناوبراو هەروەها وتی: ترامپ لە کاتی کەمپینی پروپاگەندەی خۆیدا تەئکیدی لەسەر ئەوە کردەوە کە رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ رژێمی ئێرانی پێ باش نیە.

وەلید فارس لە شیی کردنەوەی زیاتردا وتی ئەگەری ئەوە هەیە چاو بە هەندێ لە خاڵەکانی رێکەوتنەکە بخشێندرێتەوە و دیسان بۆ کۆنگرە بەرێ بکرێتەوە.

راوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی دۆناڵد ترامپ گوتی ترامپ ئیشارەی بەوە کردوە کە واشیگتۆن هەموو شتێکی بە رژێمی ئێران داوەو وهیچی لێوەرنەگرتووە، هەروەها قازانجەکانی وەڵاتانی عەرەبی جیرانی رژێمی لەبەر چاو نەگرتووە، ناوبراو تەئکیدی لەسەر ەوە کردەوە کە ئەو وەڵاتانە بەتایبەت بەهۆی بەرزبوونەوەی هەڕەشەکانی رژێمی ئێران، دەبێ بەشێک لە پێکهاتەیەک بن کە پێوەندە بەو پەروەندەوە هەیە.

وەلید فارس ئەوەشی پێ زیاد کرد کە لەگەڵ هاوپەیمانەکان و شەریکەکان دادەنیشین کە چۆنیەتی هەڵسوکەوت لەگەڵ پێشێلکاریەکانی رژێمی ئێران هەڵسەنگێنین. ناوبراو تەئکیدی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێوەندی لەگەڵ وەڵاتانی عەرەبی بەتایبەت لە کەنداوی فارس و میسر لە کاتی ترامپدا باشتر دەبێ.

سکای نیوز لە درێژەدا سەبارەت بە پەروەندەی سوریە وتی وەلید فارس لەو باوەڕەدایە کە هەنگاوی سەرەکی بەربەرەکانێی ترۆریسم و بەتایبەت لە دژی ترۆریستانی داعش و کردنەوەی ناوچەیەکی ئارام بۆ پەنابەرانی سوریە دەبێ، دوای ئەوە لەگەڵ هەموو هێزە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان بۆ دۆزینەوەی رێگە چارەیەک بۆ قەیرانی سوریە راوێژ دەکرێ.

8 ساڵ و 9 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راوێژکاری ترامپ: رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ رژێمی ئێران ئالوگۆڕی بەسەردا دێ

راوێژکاری ترامپ: رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ رژێمی ئێران ئالوگۆڕی بەسەردا دێ

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن

ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)

په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:

[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات

ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران