لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەیاد دەروێشی برای فەرجاد دەروێشی، یەکێک لە شەهیدانی ڕاپەڕینی ژن، ژیان ئازادی لە ورمێ، لەلایەن هێزە بەناو ئەمنییەکانەوە بە بێ هیچ بەڵگەیەكی یاسایی بەندکراوە و بۆ بەندیخانەی ئیدارەی تیرۆریستی ئیتلاعاتی ورمێ گوازراوەتەوە.
تا ساتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەك لە سەر هۆكاری گیرانی و تۆمەتەکانی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠١، فەرجاد دەروێشی تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی گوندی "بالوو"ی ورمێ لە کاتی شۆڕشی ژینا لە شارۆچکەی وەلیعەسری ورمێ بە هۆی تەقەی هێزە بەكرێگیراوەكانی حکومتی كوژرا