میدیاکانی دەوڵەتی باسیان لەوە كردووە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ۱۴۰۲ی هەتا ی، لە تێكهەڵچوونێكی چەکداریدا یەکێک لە هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بە ناوی “مێهدی نووری ئەفشار” کوژراوە و لانیکەم ٢ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لەلایەکی دیکەوە، میدیای ناوخۆیی “حال وش”، کە هەواڵەکانی بەلووچستان ڕووماڵ دەكات، ژمارەی کوژراوانی بە ٤ کەس ڕاگەیاندووە.
دەوترێ هێرشەكە كردنە ئامانجی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لە ناوچەی بەم پشت لە سیركانی سەر بە سەراوان لەلایەن کەسانی چەکداری نەناسراوەوە کراوە.