رۆژی پێنجشەممە 20ی خەزەڵوەر رۆژنامەی واشینگتۆن
پۆست نووسی: پارتی کۆماری خوازەکان ئامادەی کار لەگەڵ ترامپە بۆ فشاری زیاتر بۆ سەر رژێمی ئێرانە.
کۆماریخوازەکانی کۆنگرە کە زۆر بە توندی دژبەری ترامپ لە کاتی پروپاگەندەی هەڵبژاردن بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا بوو ئێستا ئامادەیە کە لەگەڵ حکومەتی ئەودا لەسەر چەند بابەتی سیاسەتی دەرەکی و ئاسایشی نەتەوەیی لە راستایەکدا کار بکەن. یەکەم هەنگاوی ئەوان زیاد کردنی ئابڵوقەکانە دژ بە رژێمی ئێران.
سەناتۆر لیندزی گراهام کە دەنگی بە پاڵیوراوی سەربەخۆی ئەوان مەک کیلان دابوو گوتی: چەند مەسەلە هەیە کە من دەتوانم لەگەڵ سەرۆک کۆماری نوێ لەبارەیانەوە کار بکەم و رێکەوتن لەگەڵ رژێمی ئێران یەک لەوانە. ترامپ لەو بارە کە وتوویەتی رێکەوتن لەگەڵ رژێمی ئێران دووبارە پێداچوونەوەی پێدا بکرێ راستی گوتووە. من بۆ ئەو لەو پێوەندەدا دەبمە هۆی فشار.
لە درێژەدا وتی: ئەو و سەرۆکی کۆمیتەی هێزە چەکدارەکانی سەنا جان مەک کین لە یەکەم رۆژی کۆبوونەوەی کۆنگرەدا قانوونی ئابڵوقەی موشەکی دوورهاوێژی رژێمی ئێران، پێشکەش دەکەن، کە یەکەم جار لەلایەن سەناتۆر کلی ئایوتەوە پێشکەش کرا.
ئەو رەشنووسە ئابڵوقە غەیرە ناوکەییەکان لەسەر رژێمی ئێران پەرەپێدەدا تا ئەو جێگەی بەشێکی تەواو لە ئابووری رژێمی ئێران کە پێوەندیان بە بەرنامەی موشەکی ئەو رژێمەوە هەیە لە خۆ دەگرێ. هەروەها ئەو رەشنووسە ئەو کۆمپانیا و رێکخراوانەی رژێم کە پشتیوانی لە بەرنامەی موشەکی دەکەن لە خۆ دەگرێ.
ئامانج ئەوەیە کە تەناف لە ملی رژێمدا توند بکرێ بە جۆرێک کە ئەگەر سەرۆک ترامپ بیهەوێ دیسان رێکەوتنی ناوکەیی هەروەک لە پروپاگەندەی هەڵبژاردندا بەڵێنی دا، بخاتەوە بەر لێکۆڵینەوەو پێداچوونەوە فشاری زیاتر بکەوێتەسەر رژێمی ئێران بۆ ئەوەی بێتە پێی مێزی وتووێژ.
گراهام گوتی من دەمهەوێ سەبارەت بە رژێمی ئێران هاوکاری ترامپ بکەم. رێگەیەک ئەوەیە کە لە دەرەوەی رێکەوتنی ناوکەیی ئابڵوقەکان وەگەر بخرێتەوە. هیوادارم ئەوە هاوکاری سەرۆک ترامپ بکات بۆ ئەوەی رێکەوتنێکی باشتر بکات.
واشینگتۆن هەروەها لە درێژەدا نووسی: لە مانگی ژوئیە رێبەری کۆماریخوازەکان لە کۆنگرە سێ رەشنوسی بۆ ئابڵوقەی رژێمی ئێران پەسەند کرد کە ئامادەیە لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە پەسەند بکرێن. رەشنووسی سەرەکی لەلایەن کوین مەک کارتی رێبەری زۆرینەی کونگرە لە ئیالەتی کالیفۆرنیا پشتیوانی کراوە، ئابڵوقەی نوێ دەخاتە سەر رژێمی ئێران و هەر وەڵاتێک کە لە چالاکیە ناقانوونیەکانی رژێم بۆ بەردەوامی پەرەپێدانی و تاقی کردنەوەی موشەکی دوورهاوێژ، پشتیوانی لە ترۆریزم، وە بەردەوامی پێشێلکاری مافی مرۆڤ پشتیوانی بکات.
بە وتەی مارک دوبویتز، بەرێوەبەری ناوەندی دیفاع لە دیموکراسیەکان، ئەو هەڵبژاردنە گۆرانێکی نەوعی لە پێوەندی لەگەڵ رژێمی ئێران بوو. مانگی هەنگوینی کۆتایی هات.