ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر، عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری خەڵکی سەقز، بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی بۆ زیندانی ئەم شارە ڕاگوێزرا.
عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی ناسراوی کرێکاری و خەڵکی شاری سەقز، لە سەرەتای مانگی خەرمانانی ئەمساڵەوە لەلایەن لقی ١ی دەزگای گەندەڵی قەزایی بەناو ئینقلالی ڕژیم لە ئەو شارە بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە ئۆپوزسیونەکانی دژ بە دەسەڵات" سزای ٣١ مانگ و ١۵ڕۆژ بەندکردن و هەروەها بە تۆمەتی تەبلیغات دژ بە ڕژیمی ئاخوندی لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی شەهید ژینا ئەمینی" سزای ٧ مانگ و ١۵ڕۆژ بەندکردن، بە کۆی گشتی ٣٩ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.