پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

١٠ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات یادێكی گرینگ و مێژوویی

١٠ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات یادێكی گرینگ و مێژوویی
xebatmedia.com

ئەیوب عارفی

لە دیرۆکی خەبات و تێکۆشانی نەتەوەکەمان دژ بە رژیمە داگیرکەرەکان، گەلێک رۆژی دیارو مێژوویی هەیە کە خەباتکاران و تێکۆشەرانی بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی کورستان گە بەرامبەر هێزە داگیرکەرەکاندا تۆماریان کردوە. یەکێک لەو رۆژە دیار و گرینگانە، رۆژی ١٠ی خەزەڵوەرە کە تیایدا ‌هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران داستانێکی قارەمانانە و دژمن تەزێنانەی تۆمار کرد. 

لە دوای سەرکەوتنی شۆرشی گەلانی ئێران دژ بە رژیمی گەندەڵ و دیکتاتۆری پەهلەوی، ئاخوند خومەینی بە هاوکاری ژمارەیەک لە ئاخوندە هاوبیرەکانی جڵەوی دەسەڵاتیان لە ئێراندا گرتە دەست، نەتەوەی کوردیش كە بەشداریی لە شۆڕش دژی ڕژیمی شا هەبوو  دوای هاتنە سەر دەسەڵاتی خومەینی، هیوادار بوو بتوانێ بە دیالۆگ و وتووێژ لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە بە بەشێک لە مافە بنچیینەییەکانی بگات. بەڵام زۆری نەبرد خومەینی و دارودەستەکەی بە پێچەوانەی ئیدیعاکانیان و هەوڵە ئاشتیخوازانەکانی نەتەوەی کورد کەوتنە بیانووگرتن و هەڕەشە و پەلامار بۆ سەر کوردستان.    

گەلی کورد کە زانی خومەینی و دەسەڵاتەکەی فێل دەكەن و لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە بە ماف و ئازادیەکانی ناگات و ئاخوندان تەنیا زمانی زۆر و هەڕەشە دەزانن و دەیانەوێ ئیرادەی نەتەوەی کورد بشکێنن و بۆ ئەو مەبەستە هێزی پاسدار و بەکرێگیراویان رەوانەی کوردستان كرد،گەلی كوردیش  بڕیاری دیفاعی لە بەرامبەر ‌هێزە زۆر و بۆرەکانی رژیمی خومەینی دا. بەتایبەت لە دوای فتوای جیهادی ناڕەوای ئاخوند خومەینی لە ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٥٨ دژ بە نەتەوەی کورد، جەماوەری كوردستان بە تێکڕای پێکهاتە و چین و توێژەکانی و بەتایبەت هێزی پێشمەرگە بە هەموو توانا مقاومەتیان کرد و بەرەنگاریی هێزەکانی رژیم بوونەوە. ئەو مقاومەت و خۆڕاگریەی کورد و هێزی پێشمەرگە لە بەرامبەر هێزەکانی رژیمی ئاخوندی کە بە جەنگی ٣ مانگەی کوردستان بە ناوبانگە، بەشێکی زۆری کەوتبووە سەر شانی دەفتەری مامۆستا شیخ عزەدین (سازمانی خەبات)و هێزە شۆرشگێڕەکانی دیکەوە کە باوەڕیان بە مقاومەت و خۆڕاگری لە بەرامبەر سیاسەتی خومەینی و دەسەڵاتەکەی بوو.  

هێزی پێشمەرگەی دەفتەر(سازمانی خەبات) کە لەلایەن مامۆستا شێخ جەلالی حوسەینیەوە سەرکردایەتی دەکرا، لە شەڕی ٣ مانگەدا لە زۆر ناوچەی کوردستان بە هەموو توانا و هێزەوە بەرەنگاری پاسدار و بەکرێگیراوان دەبوویەوە و لەو ماوەیشدا لە شارەکانی سنە، کامیاران، دیواندەرە، سەقز، بۆکان، مەهاباد، سەردەشت و بانە چەندین زەربەی گورچ وبڕیان لە هێزە داگیرکەرەکانی خومەینی وەشاند.  

یەکێک لەو داستانی نەبەردی و قارەمانیەی هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات کە کاریگەری سیاسی و سەربازی لەسەر رژیمی خومەینی بوو، داستانی ١٠ی خەزەڵوەری ١٣٥٨ی هەتاوی بوو. لەو رۆژەدا هێزێکی زۆر و پۆشتەی دەسەڵاتی ئاخوندان کە پێشتر بە گاردی جاویدان بەناوبانگ بوو و لە دەسەڵاتی پەهلەوی بە میرات بۆ ئاخوندان بەجێما بوو، بە مابەستی سەرکوتی مقاومەتی کوردستان و کۆتایی هێنان بە پرسی کورد لە ئێران رەوانەی کوردستان کرابوو، لە پێچەکانی هەژدەدۆڵانی ناوچەی بانە لەلایەن پێشمەرگەکانی سازمانی خەباتەوە هێرشی کرایە سەر و پێشمەرگە قارەمانەکان هەتا دەروازەی شاری بانە ئەو  هێزەیان بە تەواوی تەفرووتوونا کرد و شکستێکی گەورەی سەربازی تووشی دەسەڵاتی ئاخوندان کرد و ئەو قارەمانەتیە وای لە خومەینی خوێنڕێژ و حیلەباز کرد ئاگربڕ لەگەڵ کورد ڕاگەیەنێ و بڵێ “گەلی کورد دەنگی ئێوەم بیست”. لە شەڕی ١٠ی خەزەڵوەردا زیاتر لە ٧٠٠ کەس لە پاسدار و بەکرێگراوی رژیم کوژران و زیاتر لە ٨٠ ماشین و کەل و پەلی سەربازی تێکشکێندران. لە بەرامبەردا ٨ کەس لە هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات شەهید بوون و بە خوێنی گەشیان ڕەوایی و حەقانیەتی بزوتنەوەی رزگاریخوازانەی گەلی کوردیان مۆر کرد. 

قارەمانەتی پێشمەرگە لە ١٠ی خەزەڵوەردا ئەوندە گەورە و کاریگەر بوو کە رێبوارانی ڕێبازی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران ساڵانە بە شکۆ و ڕێزەوە یادی ئەو قارەمانتیە و هەموو ئەو قارەمانانە دەکەنەوە کە لە داستانی دژمن شکێنی ١٠ی خەزەڵوەردا دەوریان هەبوو و هەر بەو بۆنەیشەوە رۆژی ١٠ی خەزڵوەریان بە رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران ناودێر کرد.  

لە کاتێکدا یادی ١٠ی خەزەڵوەر دەکەینەوە کە رژیمی ئاخوندی هەوڵدەدا بە دروست کردنی جەنگ و ئاژاوە لە ناوچەکە خۆی لە شکستەکانی ناوخۆ بشارێتەوە و بەو جۆرە بە کڕینی کات دەسەڵاتەکەی لە مەرگی حەتمی رزگار بکات. بەڵام خەڵکی کوردستان و ئێران بە ئیلهام گرتن لە مقاومەت و قارەمانەتیەکانی پێشمەرگە، بڕیاریان داوە هەتا روخان و کۆتایی ئەو رژیمە درێژە بە خەبات و تێکۆشان و شۆڕش بدەن. 

سڵاو و درود دەنێرم بۆ گیانی پاکی شەهیدانی داستانی ١٠ی خەزەڵوەر و تێکڕای شەهیدانی سازمانی خەبات و شەهیدانی کورد و کوردستان و سەری ڕێز لە ئاست هەموو ئەو پێشمەرگە قارەمانانەدا دادەنەوێنم کە لە سەرکەوتنی جەنگی ١٠ی خەزەڵوەر و پاراستنی سازمانی خەبات و بەرەنگاربوونەوەی هێزە داگیرکەرەکانی رژیمدا دەوریان هەبووە.


1 ساڵ و 7 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

١٠ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات یادێكی گرینگ و مێژوویی

١٠ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات یادێكی گرینگ و مێژوویی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران