11 وەڵاتی عەرەبی کە ئەندامی شۆرای هاوکاری کەنداوی فارس و یەکیەتی عەرەبن لە نامەیەکدا بۆ کۆڕی گشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە سیاسەتی دەستێوەردان و کاری تێکدەرانەی رژێمی ئێران لە ناوچەکە نیگەرانیان دەربڕیوە.
لەو نامەدا کە بۆ "پی یەر تامسون" حەفتاویەکەمین سەرۆکی کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نووسراوە بە دەستی تێکڕای ئەندامانی کۆڕی گشتی گەیشتووە، هاتووە: رژێمی ئێران پشتیوانی ترۆریزمە لە نازچەکەدا لە حیزبوڵا لە سوریە و لوبنان هەتا حوسیەکان لە یەمەن و گروپە ترۆریستیەکان لە بەحرەین، عەراق، عەرەبستان و کوەیت پشتیوانی دەکا.
لەو نامەدا بە ئیشارە بە کردنە ئامانجی کەشتیەکی ئیماراتی لە باب ئەلمەندب لەلایەن ترۆریستانی حوسیەوە، ئەو کردەوەی بەتوندی مەحکوم کردوە، و نوسیویە: ئەو جۆرە کردەوانە، هاتووچۆی کەشتی لە تەنگەی باب ئەلمەندب و دەورووبەری کە یەکێک لە شوێنە گرینگەکانی هاتووچۆی کەشتیە، دەخاتە مەترسیەوە.
هەروەها لەو نامەیەدا هاتووە: لە کاتی رێکەوتنی ناوکەیی لە نێوان رژێمی ئێران و وەڵاتانی 1+5 جوێ لە پەرەسەندنی کردەوەی خراپکارانە لە ناوچەکە و بەردەوامی لە پشتیوانی ترۆریزم لەلایەن رژێمی ئێرانەوە هیچێکی دیکەمان نەدیوە.
|