ه بۆنه‌ی جێژنی خاوه‌ندکار پیرۆزبایی گه‌رم پێشکه‌ش به هاونیشتمانی کوردی یارسان و تێکرای هۆگرانی ئه‌و جێژنه ده‌که‌م.
به‌و هومێده‌ی تێکرای بیروباوه‌ر و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌و که‌لتوره جیاوازه‌کان له کوردستان، پێکه‌وه له خه‌بات بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی سته‌مگه‌ری و بێدادی ده‌سه‌لاتی دیکتاتۆری ئاخوندی له ئێران
به بۆنه‌ی جێژنی خاوه‌ندکار پیرۆزبایی گه‌رم پێشکه‌ش به هاونیشتمانی
کوردی یارسان و تێکرای هۆگرانی ئه‌و جێژنه ده‌که‌م.
به‌و هومێده‌ی تێکرای بیروباوه‌ر و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌و که‌لتوره جیاوازه‌کان له کوردستان، پێکه‌وه له خه‌بات بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی سته‌مگه‌ری و بێدادی ده‌سه‌لاتی دیکتاتۆری ئاخوندی له ئێران و بۆ روخانی ئه‌و رژیمه ستهمگهرهو، بۆ ده‌سته‌به‌رکرانی ئازدی و به‌رابه‌ریی له نێوان تێکرای دانیشتوانی نیشتمان، به که‌لتور و مه‌زهه‌ب و بیروباوه‌ره جیاجیاکان و بۆ به‌رانبه‌ریی ژن و پیاو تێ بکۆشن.
سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران وه‌ک هێزێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی له پێناو دابین کردنی مافی هه‌موو پێکهاته‌و مه‌زهه‌ب و چینه جیاجاکانی کوردستان و به تایبه‌ت هاونیشتمانیانی یارسان خه‌بات ده‌کات و تێ ده‌کۆشێ، وهه‌ر جۆره سته‌م وچهوسانهویێک له به‌رانبه‌ر یارسانیانی به‌رێزو دیاری کۆمه‌لگای کوردستانی و ئێرانی به توندی مه‌حکوم ده‌کات.
له گه‌ل پیرۆزبایی دوباره‌م به بۆنه‌ی جێژنی خاوهندکارو به هیوای هاتنه‌دیی جێژنێکی گه‌وره‌ی دیکه که جێژنی روخانی حکومه‌تی سته‌مگه‌ری ئاخوندی له ئێرانه.
بابه‌شیخ حوسێنی
بەرێوەبەری گشتی
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
12-11-2016