ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، شەهرام مورادوەیسی، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، لە سنووری بانە، بە تەقەی هێزە ترۆریستەکانی هەنگی سنووری بە سەختی دەست و قاچی بریندار بوو.
ڕۆژی هەینی ٢٦ی خەزەڵوەری
١٤٠٢، کۆڵبەرێكی دیكە بە ناوی ماهان مووسەوی، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حكوومەت لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوو.
هەروەها ئێوارەی پێنجشەممە ٢٥ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێكی دیکە بە ناوی کەمال خزری خەڵکی بۆكان بە تەقەی هێزە چەكدارە بەکرێ گیراوەکانی ڕژیم لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوو.
ئەم سێ کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە پزیشکیەکان ڕاگوێزراون.