میترا جەوادی، یەکێک لە بەندکراوەکانی ڕاپەڕینە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ڕابردوو، جارێکی دیکە گیراوەتەو.
بەپێی ڕاپۆرتەکان ڕۆژی شەممە ٢٧ی خەزەڵوەر، میترا جەوادی، یەکێک لە گیراوەکانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن هێزە ترۆریست و بەناو ئەمنییەکانەوە گیراوە و هیچ زانیارییەکی ورد لە چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
ناوبراو دوای گرتنی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
میترا جەوادی لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠١ لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان گیرا و بۆ ماوەی ١٩ ڕۆژ لە گرتووخانەی ئەمنیەتیی ڕژیم لە شاری ورمێ لێپرسینەوە و شکەنجە درا.