محەممەد میرزابەیگی، بەرپرسی ڕێکخراوی سیستەمی پەرستاری هاوكات لەگەڵ ڕۆژی پەرستاران دانی بەوەدانا کە نەخۆشخانەکانی ئێران ڕووبەڕووی کەمیی لانیکەم سەد هەزار پەرستار بوونەتەوە.
ئەوە لە كاتێكدایە هەزاران پەرستار کە لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بەڵێنی دامەزراندنیان پێدرابوو تا ئێستا بێکارن، ئەمه لەکاتێکدایە کە پەرەستاران و کارمەندانی پزیشکی بەناچار وڵاتی خۆیان بە مەبەستی کۆچ کردن بۆ وڵاتانی عەرەبی و ئوروپایی بەجێی دەهێڵن.