پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ئیلام 28 ساڵ دوای شەڕ

ئیلام 28 ساڵ دوای شەڕ
ئا، و: ئاویەر

28 ساڵ لە شەڕی 8 ساڵەی نێوان رژێم و عەراق کە خومەینی و دەورووبەرەکەی خوازیاری بوون تێدەپەڕێ. رژێمی ئێران لەو 28 ساڵەدا چەندین جار بە ناوی نۆژەن کردنەوە، بوجەی رەسمی و نارەسمی بۆ ئیلام تەرخان کردوە. بەڵام ئایا ئەو بوجانە بۆ خەڵک خەرج کرا یان دەرخواردی دەسەڵاتدارانی گەندەڵ کرا؟

28 ساڵ لە شەڕی 8 ساڵەی نێوان رژێم و عەراق کە خومەینی و دەورووبەرەکەی خوازیاری بوون تێدەپەڕێ. رژێمی ئێران لەو 28 ساڵەدا چەندین جار بە ناوی نۆژەن کردنەوە، بوجەی رەسمی و نارەسمی بۆ ئیلام تەرخان کردوە. بەڵام ئایا ئەو بوجانە بۆ خەڵک خەرج کرا یان دەرخواردی دەسەڵاتدارانی گەندەڵ کرا؟ 

دیانپێدانانی بەرنامەیەکی تەلەفزیونی حکومەتی ئاخوندی بە دۆخی مێهران و کاریگەریەکانی ئەو شەڕە لەسەر خەڵک ئەویش لە دوای 28 ساڵ جێی سەرنج و تێڕامانەو دەرخەری ئەوەیە کە ئەو ئاخوندانەی بۆ راگرتنی دەسەلاتی خۆیان، 8 ساڵ شەڕێک کە وێرانکەر و خومەینی خوازیاری بوو دژ بە عێراق بەردەوامی پێ درا، وە دوای کۆتایی هاتنی شەڕیش بەردەوام بوون لە دزی لە خەڵک ئەو ناوچەیە. کە یەکێک لەو شارانەی بەو هۆیەوە وێران کرا ئیلام بوو.

بەرنامەی شەبکەی 4ی ئاخوندان: "برنامەی با کریمان" ئازادی مێهران. 12ی خەزەڵوەری 1395: "هێشتا ماوەیەکی زۆر بەسەر شەڕدا تێپەڕ نەببوو. بە بەراورد لەگەڵ شەڕی جێهانی دووهەم کە تا ئێستاش لە ئوروپا لێکۆڵینەوە لە پاشماوەکانی دەکرێ، ئێرە پارێگایەکە کە لاشەڕی، خۆکوژی، خەڵک کوژی و هەروەها خەسارە کۆمەڵایەتیەکانی وەک تەڵاق بۆ نمونە لەو شارەدا تەشەنەی کردوە، لەگەڵ ئەوەی لە باری پێناسەی پێشکەوتن لە پلەی 30 و 31ی وەلاتداین، بەڵام لە باری پێناسەی دیاردە کۆمەڵایەتیەکان پلەی یەکەم هەتا پێنجەمان تایبەت کردوە بە خۆمان. هەندێ ساڵ لە بابەتی خۆکوژیەوە پلەی یەکەم هەتا سێهەمان هەبووە. رۆژ نیە کە هەواڵی خۆکوژی یان خەڵک کوشتنمان نەبێ.

راپۆرتدەری تەلەفزیونی رژێم دیان بەو راستیەدا دەنێ کە گرینگی بەو پارێزگایە نەدراوە: خاڵی جێی داخ ئەوەیە کە لە دوای شەڕ بەو جۆرەی کە دەبێ گرینگی بەو پارێزگایە نەدراوە. ئەگەر لەو سەربازانەی کە لە کاتی شەڕدا ئیلامیان دیوە پرسیار بکەن دەڵێن کە لە کاتی تێپەڕین لە ریگە گشتیەکان جیاوازیەکی ئەوتۆ و بەرچاو لەو رێگەدا لەگەڵ کاتی شەڕدا بە دەناکەی. پاشماوەی هەندێ زیان لەشەر بە ئاسانی و کورتماوە لە ناو ناچن.

نمونەیەک لەو وێرانیانەی پارێزگای ئیلام کە بە هۆی لافاوی 94ەوە زیاتر بوو.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری حکومەتی ئیسنا 7ی خەزەڵوەری 1394: جێگری سیاسی ئەمنیەتی پارێزگای ئیلام گوتی: لێکدانەوەی سەرەتایی ئەوەمان پێ دەڵێ کە نزیک بە 600 ملیار تمەن زیان بە ژێر بینای ئاوەدانی ناوەندی پارێزگا گەیشتووە، بەڵام وا پێشبینی دەکرێ زیانەکان لەوە زیاتر بێ. حوسێنی کەلانتەری لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری هەواڵدەری خوێندکارانی ئێران "ئیسنا" لە ئیلام گوتی: لە رووداوی لافاوی ئەورۆ 20 هەزار بینای نیشتەجێ بوون و 40 لەسەدی دوکان و ناوەندە تیجاریەکانی ناوەندی پارێزگا زیانیان بەرکەوتووە.

هەروەها بەهۆی نەبوونی ئاوەرۆ و ژێربینا تەندروستیەکان زۆر نەخۆشی سەریهەڵداوە:

لە درێژەی ئەو راپۆرتەدا هاتووە: بۆ نمونە لە کەرتی تەندروستی و دەرماندا، پارێزگای ئیلام لەگەڵ چەندین کێشەی سەرەکی دەستەوئێخەیە. یەکەم پیسبوونی ژینگە و دووهەم ئەو زیانانەی بەهۆی پاشماوەکانی شەڕەوە دەدرێن.

دوکتور: لە پشکنینی کچێکی منداڵدا کە برینێکی بە روخسارەوەیە:

ئەو برینەی لە کەیەوە لێدەرهاتووە؟

ژنێک: نزیک بە حەوت هەشت مانگ دەبێ. سەرەتا بەشێوەی گۆشتێکی بچووک بوو دوایی گەورە بوو وە کەم کەم چڵکی کرد.

دوایی بۆ کوێتان برد بۆ دەرمان؟

ئازامیش (فەحس)مان دا، 27 دەرزیان لێدا. بەڵام کاریگەری نەبوو. برمانە ئیلام بۆ لای دوکتوری تایبەتی پێست، لەوێش سوتانیان بەڵام کاریگەری نیە. رۆژ لە دوای رۆژ خراپتر دەبێ.

فەرموتان دروست چەند وەختە کە برینەی پێوەیە؟

هەشت نۆ مانگ دەبێ.

هەواڵنێرێ تەلەفزیونی رژێم: نمونەیەک لە پیسی ژینگەیی بابەتی برینە. بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشیە لە ئاستی پارێزگا لە کێشە گەورەکانی ئەو ناوچەیە. ئەو نەخۆشیە لە رێگەی جۆرێکی مێشوولە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە. دەرمانی تەواویشی نیە.

یەکێکی دیکە لە کێشەی دەرمان و تەندروستی، بوونی تاکە یەک ئامبوڵانسە بۆ 3 ملوێن کەس:

بەرپرسێکی حکومەتی: بە 600 هەزار حەشیمەتی پارێزگای ئیلام و رێبوار و موسافیر کە لە بۆنەکانی ئەربەعین و عاشورا لە ناوچەکانی دیکەی ئێرانەوە روو لێرە دەکەن هەروەها ئەوانەی لە زیارەت لە عێراقەوە دەگەرێنەوە، نزیک بە 3 ملوێن کەس دەبن. بەڵام ئێمە تەنیا یەک ماشینی ئامبولانسمان هەیە.

بێژەری تەلەفزیونی حکومەت: هیچ کەس نازانێ‌ بەهۆی لە ناوچوونی ژێربیناکان لە کاتی شەڕ و بێ توانایی حکومەتەکان بۆ نۆژەنکردنەوەی وێرانیەکان، رێژەی بێکاری لە ناوچەکە بەشێوەیەکی بەرچاو لە ناوچەکانی دیکەی وەڵات جیاوازی هەیە.

بێکاری لە رادەبەدەر لە ئوستانی ئیلام لە کاتێکدایە کە ئەو پارێزگایە خاوەنی 11 لەسەد گاز و 6 لەسەد نەوتی ئێرانە و رۆژانە بە بەرهەمهێنانی 156 هەزار بۆشکە سێهەمین پارێزگای بەرهەمهێنانی نەوت و گازی ئێران هەژمار دەکرێ.

گرینگترین مەیدانەکانی گازی ئیلام بریتین لە چێشمەخۆش، بیات، چنگولە، تەنگە بیجار، سەمەند، کەبیرکوە، هەلیلان و بانکوڵمی. گەورەترین مەیدانی نەوتی رۆژئاوای ئێران بریتیە لە مەیدانی نەوتی ئەناران کە زیاتر لە یەک ملیار بۆشکە نەوت لە خۆ دەگرێ. بە سازکردنی مەسفی و پاڵاوگەی نەوت و پترۆشیمە لە پارێزگایە دەکرێ هەنگاوی بەرچاو لە راستای پەرەپێدانی پیشەسازی و رەخساندنی هەلی کار بۆ خەڵکەکەی هەڵگیرێ. بەڵام سەردەمدارانی دز و جەردە جوێ لە گەندەڵی و کوشت و بڕی ئەو پارێزگا کوردنشینە هیچی دیکەیان نەکردوە.

خوێندکارێکی ئیلامی لە ماڵپەڕێکی حکومەتیدا سەبارەت بە ئیلام نووسیویەتی: رێگەم بدەن هندێ لە سەر زانستگاکانمان بڵێم. زانستگای پەیامی نوور ناوەندی ئیلام بە 8 هەزار خوێندکارەوە هێشتا هۆڵێکی بۆ موتاڵا نیە. کتێبخانەیەکی دیجیتاڵی نیە. هۆڵی تائتری نیە. باشتر وایە لە بابەت تاقیگە و کەموکوڕەیەکانی ئەو بەشە چاوپۆشی بکەم. خواردنگەی زانستگاکە لە رەحمی خواوە ئەوە تێرمێکە داخراوە بۆ ئەوەی خوێندکارەکان بە فەلافل خۆیان بەهێز بکەن.

بەڵێ! ئیلام و خەڵکی ئیلام ئێستا لە دوای نزیک بە سێ دەیە لە کۆتایی هاتنی شەڕ هەروا بێ بەش ماون و هەروا لەلایەن ئاخوندانەوە سەرمایەکانیان دەدزرێ، وە تا کاتێ دەسەڵاتی ویلایەتی فەقیە لەسەر کار بێ، ئەو دەرد و مەشەقەت و رەنجەی خەڵک کۆتایی نایەت.


8 ساڵ و 8 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئیلام 28 ساڵ دوای شەڕ

ئیلام 28 ساڵ دوای شەڕ

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران