سوبحان مەحموودی، کۆڵبەری خەڵکی ڕەوانسەر و کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی شاری سەقز بەناوی کاوە سەعیدپوور، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی سنوورەکانی نەوسوود و هەنگەژاڵی بانە بریندار کران.
بەپێی ڕاپۆرتەکان ڕۆژی یەک شەممە ۲۸ی خەزەڵوەری ۱۴۰۲ی هەتاوی، سوبحان مەحموودی، خەڵکی ڕەوانسەر بە هۆی تەقەی هێزە جینایەتکارەکانی سەرسنوور لە سنوری نەوسوود بەسەختی بریندار کرا.
پێش ئەوە، ڕۆژی شەممە ۲۷ی خەزەڵوەری کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی کاوە سەعیدپوور،تەمەن ۳۶ساڵ و خەڵکی شاری سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار کرا.
ئەم دوو کۆڵبەرە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارە ترۆریستەکانی ڕژیم، لاقیان بەسەختی بریندار کراوە. شایانی باسە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەواڵی تەقەی بەکرێگیراوان و گیان دان و بریندار بوونی کۆڵبەران لە سنورەکانی کوردستان بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە هەڵکشاندایە.