مەهوەش سابت، بەندکراوی پەیڕەوی ئایینی بەهایی لە کاردانەوە بەدەستپێکی نوێی داواکران و لێکۆڵینەوە و بەندکردنی هاووڵاتیان لەلایەن ناوەندە بەناو ئەمنیەکانی ڕژیم نامەیەکی بڵاو کردوەتەوە.
لەڕۆژانی ڕابردوو، هێزە سەرکوتکەر و بەناو ئەمنیەکانی ڕژیم هێرشیان کردە سەرماڵی ژمارەیەک هاووڵاتی پەیڕەوی ئاینی بەهایی لە هەمەدان، کەرەج و ئیسفەهان و لەگەڵ لێکۆڵینەوە ژمارەیەک لەم کەسانەیان بەندکرد.
مەهوەش سابت لە سەر لاپەڕەی گوڵڕۆخ ئێرانی لە کاناڵی ئیکس ئینستاگرام نووسیویەتی: لەپڕدا خاکی باب وباپیرانمان لێ زەوت کردین و ئێمە بوینە کەسانێکی دیکە، ئێمە پەیڕەوانی ئاینی بەهایی بۆ بوونی ژیانێکی ئاسایی لە ووڵاتی باب و باپیرانمان چل و پێنج ساڵە کە بەردەوام لە هەموو مافێک بێبەش دەکرێن و پشت گوێ دەخرێن.
خاتوو سابت هەروەها باسی لەوە کرد کە چۆن خۆی و خێزانەکەی مافی هاووڵاتیبوونیان لەدەستداوە و نووسیویەتی کە تەنیا لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا لە شوێنی کارەکەی و زانکۆ دەرکرا، هەروەها کارگەی هاوسەرەکەیشی دەستی بەسەردا گیرا، لەم نامەیەدا هەروەها نووسیوەیەتی، هەموو ڕۆژێک لە ڕادیۆ گوێم لەسێدارەدانی ژمارەیەک ناسیاو و دۆست بوو، لە سەدا سەد سەروەت و سامانی کۆمەڵگاکەمان و موڵک و ماڵی زۆرێک لە هاوباوەڕەکانم دەستی بەسەردا گیرا و نزیکەی ٢٥٠ کەسیش تەنیا لەبەر ئەوەی پەیڕەوی ئاینی بەهایی بوون لە سێدارە دران.
ناوبراولە کۆتایی نامەکەیدا نووسیویەتی، هاونیشتمانیشتمانیەکانم، چیرۆکەکەمان وەک یەکە تکایە ئێوە پشتگوێمان مەخەن و گوێمان لێ بگرن. مەهوەش سابت کە لە ساڵی ۱۳۹۶ دوای دەساڵ ساڵ بەندکران لە زیندان ئازاد کرا، لە ٩ی پووشپەڕی ئەمساڵ و لە سەرەتای شەپۆلی نوێی سەرکوتی بەهاییەکان لە ئێران جارێکی دیکە گیرا و دیسان سزای دەساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.