رۆژی سێشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی و دوابەدوای "هێرشی هێزە ئەمنییەکان" بۆ سەر کتێبخانە و پۆلەكانی خوێندن بە بیانووی حیجابی زۆری، خوێندکارانی دەروونناسی زانکۆی شەهید بەهەشتی بەرانبەر بە كەشی ئەمنی و هێرشی نایاسایی كارمەندانی زانكۆ بە بیانووی حیجابی زۆری بۆ سەر خوێندكاران و هۆڵەکانی خوێندن ، بە نەچوونە پۆلەكانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.