هێنری کەسینجێر وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا،
لە گردبوونەوەیەکدا لە ئەمریکا گوتی: بۆ بەرگرتن لە تەقینەوەی رۆژهەڵاتی ناوەراست، ئەمریکا دەبێ بەر لە پاوانخوازی رژێمی ئێران بگرێ. بەپێی راپۆرتی ئالگماینە سایتونگ ناوبراو وتوویەتی:
گەورەترین کۆسپێک کە رۆژهەڵاتی ناوەراست لەگەڵیدا رووبەرووە باڵادەستی رژێمی ئێران لەو ناوچەیە لەگەڵ گروپە دواکەوتووە توندرەوەکان.
وەزیری پێشووی ئەمریکا کە ئێستا 93 ساڵی تەمەنە، سەبارەت بە شەڕی داعش لە عێراق و سوریە گوتی: پرسیار ئەوەیە کە چ کەسێک کونترۆڵی ئەو ناوچەیە لە دوای داعش دەگرێتە دەست؟ ئەگەر ئەو ناوچانە لەلایەن تاقمە شیعەکانەوە داگیر بکرێ، لەو حاڵەدا ئێوە کەوانێکی شیعەتان دەبێ لە تاران بۆ بەغدا لەوێوە بۆ دەمشق هەتا بەیروت. هەر بۆیە ئامانجی ئەمریکا دەبێ وەدەرنانی داعش و جێگیرکردنی هێزە سوننەکانی دۆست بێ نەک هێزەکانی نزیک لە رژێمی ئێران.