دوو بەندکراوی بەلووچ و دانیشتووی مەشهەد بەناوەکانی، ڕەسووڵ گورگیج و شاموراد داوودی کە پێشتر لە سەر بابەتی پەیوەند بە تاوانی مادەی هۆشبەر سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپابوو، لە گرتووخانەی ناوەندی ئەم شارە لەسیدارە دران.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ۲ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی حوکمی ئێعدامی دوو هاووڵاتی بەلووچ بەناوەکانی ڕەسووڵ گرگیج تەمەن ۳۴ ساڵ و خەڵکی زاهدان و خاوەنی سێ منداڵ جێبەجێ کرا.
هاوکات، حوکمی لەسێدارەی شاموراد داوودی، تەمەن ۴۴ساڵ و خەڵکی زاهدان سەربە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە زیندانی ناوەندی مەشهەد جێبەجێ کرا.
بە ووتەی حاڵ وەش، ئەم دوو کەسە دووساڵ پێش ئێستا بەتاوانی پەیوەند بە مادەی هۆشبەر گیران و لەلایەن دەزگای بەناو دادوەری ڕژیم حوکمی لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا.
هەتا ئێستا، هەواڵی ئێعدامی ئەم دوو هاووڵاتیە بەلووچه لە ڕاگەیاندنەکانی ڕژیم و بەتایبەت ڕاگەیاندنەکانی سەر بە دەزگای بەناو دادوەری ڕژیم ڕانەگەیەندراوە.