بەپێی ڕاپۆرتەکان زەرەرمەندانی کۆمپانیای ڕەزایەت خودرو (غەفاری) كە سامانەكانیان بەتاڵان بردراوە، لە قەزوین ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتییان بە وتنەوەی دروشم دەست پێكرد و داوایان کرد دەسەڵات بەدواداچوون بۆ دۆسییەی ساختەکاریی کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل بکات. لە ڕاۆرتەکاندا باس لەوە کراوە کە وڵامی ناڕەزایەتییەکانیان بە هێرشی یەکەی تایبەت و ناردنی ئۆتۆمبێلێکی ئاوڕێژکەر بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران درایەوە. محەممەدڕەزا غەفاری کە یەکێک لە ئەندامانی سپای ترۆریستی پاسداران و خاوەنی کۆمپانیای رێزایەت خودرو لە پارێزگای قەزوینە, بڕە پارەیەکی زۆری لە هەزاران داواکاری ئۆتۆمبێل وەرگرتووە و نەک هەر ئۆتۆمبێلەکان نەگەیشتوونەتە دەستیان، بەڵکوو ئامادە نییە وڵامی داوای ڕەوای داواکاران بداتەوە.