لە درێژەی ترۆر و سەرکوت و جنایەت دژ بە کۆڵبەران, ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١ی سەرماوەز، کۆڵبەرێك بە ناوی "پێژمان ڕەمەزانی" خەڵکی بۆكان بە تەقەی ترۆریستە بەکرێگیراوەکانی حکوومەت لە سنووری بانە بریندار بوو.
هەروەها ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێكی دیکە بە ناوی "پەرویز قادری" تەمەن ٢٩ ساڵ خەڵکی بانە، دوای ئەوەی لە سنووری "هەنگەژاڵ" لە لایەن چەكدارانی حکوومەتەوە تەقەی لێکرا، بریندار بوو.