لە پلۆنەمی شەشەمی کومیتە ناوەندی سازمانی خەبات بریاری بهستنی کۆنگرهی شهشهمی سازمان دراو ههروهها لە دوایین کۆبوونەوەی کومیتەی ناوەندی کە لە چەند ڕۆژی رابردوو بهرێوهچوو، بریاری گرتنی کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات پێداگری له سهرکراویهوه بریاردرا تا لە سەروبەندی بەهاری ئەمساڵ ساڵی 1396 کۆچی خۆری 2017 زایینی کۆنگره بەڕێوە بچێ.
لە پلۆنەمی شەشەمی کومیتە ناوەندی سازمانی خەبات بریاری
بهستنی کۆنگرهی شهشهمی سازمان دراو ههروهها لە دوایین کۆبوونەوەی کومیتەی ناوەندی کە لە چەند ڕۆژی رابردوو بهرێوهچوو، بریاری گرتنی کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات پێداگری له سهرکراویهوه بریاردرا تا لە سەروبەندی بەهاری ئەمساڵ ساڵی 1396 کۆچی خۆری 2017 زایینی کۆنگره بەڕێوە بچێ.
ئاشکرایە گرتنی کۆنگرە بۆ هەر ئورگانێکی سیاسی، ئەرکێکی گرینگ و پێویستە، بە پێچەوانەوه، بەبەرێوەنەبردنی کۆنگرە زیانی دەبێ. سازمانی خەبات وەک تەشکیلاتێکی سیاسی ریشەدار لە جوڵانەوەی مافخوازانەی کوردستان و لە خەباتی شۆڕشگێرانە دژ بە سیستەمی دیکتاتۆری لە ئێران، وەک بەرپرسایەتی و ئەرکی نیشتمانی و نەتەویی و، بۆ بەجێگەیاندنی ئامانجی شەهیدانی سوورخەڵاتی سازمان و شەهیدانی کوردستان و ئامانجەبەرزەکانی گەلەکەمان، و بۆ زیاتر چالاک کردنی ئورگانەکان و تێکرای پێکهاتەی سازمان و پێداچوونەوە بە کارەکانی رابردوو، و دارشتنی بەرنامەی باشتر بۆ کارکردن، گرتنی کۆنگرە بە پێویست دەزانێ و پێ وایە نابێ کەمتەرخەمی لێ بکرێ.
لەو پێوەندیەداو لە گەڵ گرینگی بێ سنوور لە مەڕ بەستنی کۆنگرە، پێویستە کاری باش بکرێ بۆ بەرێوەچوونی کۆنگرەیێکی سەرکەوتوو لە هەموو بارەکانەوە. کۆنگرەیەکی ئەوتۆ کە ئاکامی بەرەوپێشبردنی زیاتری سازمانی خەبات و جوڵانەوەی مافخوازانەی کورد و خەباتی ئازادیخوازانە لە بەرانبەر دەسەڵاتی ملهوڕی ئاخوندی لێ بکەوێتەوە. هەر بۆیە ئەرکی هەیئەتی ئامادەکاری کۆنگرەو تێکرای ئەو دڵسۆزانەی لە ریزەکانی سازماندا، کە بە شێوەی شەوانە ڕۆژی چالاکن و کار دەکەن و هەروەها هەموو دڵسۆزان و ئەندامان و خەمخۆرانی سازمانی خەبات و جوڵانەوەی مافخوازنەو ئازادیخوازی له بەرانبەر رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندیە، بە شێوەی کاریگەر بێنە مەیدان و چالاکانه، یارمەتیدەر بن بۆ هەرچی باشتر بەرێوەبردنی کۆنگرەی 6 شەشەمی سازمانی خەبات.
لەم بابەتەدا هەوڵدەدەم بەشێک لە بۆچوونەکانم لە سەر باشتر بەرێوەبردنی کۆنگرەو ئەو کارانەی کە پێویستن جێبەجێ یان بکەین پێشکەش دەکەم.
1.لە کوردستانی ئێراندا چەندین لایەنی سیاسی هەڵسورانی سیاسی یان هەیە، کە هەرکام لەو لایەنانە خاوەن ڕوانگەی سیاسی و بەرنامەی کاریی تایبەت بە خۆیانن. سازمانی خەبات وەک یەکێک لە لایەنە دیارەکانی گۆرەپانی سیاسی و تەشکیلاتی لە کوردستان، خاوەن روانگەو شێوە کارکردی خۆیەتی کە جیاوازی فکری و کارکردیی و ههروهها سیاسی هەیە لە گەڵ لایەنەکانی دیکەی کوردستان. لەو پێوەندیەدا پێویستە ئەندامانی کۆنگرەی شەشەمی سازمان بە هەست کردن بەو جیاوازیانەی کە هەیە، کار بۆ بەرەوپێشبردنی سازمان بکەن و ئەو حەقیقەتە بخەنە بەرچاو کە سازمانی خەبات چی پێویستەو دەبێ کار بۆبردنەپێشی روانگەو خەتی سیاسی و فکری بدرێ.
2.سازمانی خەبات، خاوەنی خەت و بیروبۆچوونی "نەتەوەیی و نیشتمانی"یەو، چالاکی سیاسی و تەشکیلاتی و پێشمەرگانەی هەیەو لە پێناو رزگاریی و دابین کردنی مافەکانی خەڵکی کورد لە کوردستانی ئێران تێ دەکۆشێ، و بە شێوەیێکی بەرفراونتریش، بۆ دەستەبەرکرانی ئازادی بۆ تێکرای خەڵک و نەتەوەو بیروباوەرە جیاوەزەکان لە ئێراندا خەبات دەکات. ئەو بنەما سەرەتاییە ئەگەر چی روانگەو بیرو بۆچوونی کۆنگرەکانی رابردوو تا کۆنگرەی پێنجەمی سازمانی خەباتەو دەکرێ لە کۆنگرەی شەشەمدا قسەی لە سەر بکرێ و سەر لە نۆێ پێداچوونەوەی پێدا بکرێ. لە گەڵ ئەوەشدا ئەو خەت و بەرنامە فکری و سیاسیە ریشەییەو یەکێکە لە روانگەو شێوە کارکردنەکانی سازمانی خەبات کە لە گهڵ کارکردو سیاسهتهکانی لایەنەکانی دیکەی سیاسی جیاوازی ههیه.
3. بێگومان شێوەی پێکهاتەی رێبەریی و بەڕێوەبەریی لە سازمانی خەبات شێوەیێکی کلاسیکە و ،قسەکردن و تەرخان کردنی ماوەیێکی بەرچاو لە کاری کۆنگرە لە پێوهند بهو بەشە، پێویستە یەکێک لە خاڵە گرینگەکانی باسی کۆنگرە بێت و هەر لە ئێستاوە دڵسۆزانی سازمان هەوڵ بدەن بەراوردی پێشنهادو بۆچوونەکانی خۆیان له چوارچێوهدا بکەن و هەوڵ بدرێ ئەو بەشە گرینگە لە ئەرک و کاری سازمانی دارێژرێتەوەو لە گەڵ هەلومەرجەکان، ئاڵوگۆری پێویستی بە سەردا بێ.
4. سیاسەتی رەدکردنەوەی هەر جۆرە ووت وێژێک لە گەڵ رژیمی ئاخوندی، یەکێکە لە بهرنامهو سیاسەتە ئەسڵی و ریشەییەکانی سازمانی خەبات و ئەو هەڵوێستە ریشەییە له کاتێکدایە کە هۆگرانی رێبازی سازمانی خەبات و زۆربەی جەماوەری کوردستان باوەڕەیان وابوهو ههیه،کە رژیمی دەسەڵاتدار لە ئێران مافی کورد وهەروها سەرەتایی ترین مافی خەڵکی ئێران نادات و تەنیا سەرکوت و چەوسانەوە ئیعدام و هەرەشەو تۆقاندن لە بەرانبەر خەڵکی ئێران و بە تایبەت لاوان پەیرەو دەکات. لە سەر ئەو هۆیانەو دەیان بەڵگەی حاشاهەڵنەگری دیکە که لە بەر دەستدان که دهیسهلمێنێ ئەو سیاسەت و هەڵوێستەی سازمانی خەبات لە بەرانبەر دەسەڵاتی ئاخوندی لە ئێران، هەڵوێست و سیاسەتی نەخێر بۆ وتووێژ و دروشمی روخان و لە ناوچوونی حاکمیەتی ستەمگەرو دواکەوتووی ئاخوندەکان یهکیک له دروست ترین دروشم و سیاسهتهکانه. بە نۆبەی خۆم پیم وایه مانەوەی سازمانی خەبات لە سەر ئەم سیاسەتە دروست و ریشەییە پێویستهو پێم وایە کۆنگرەی شەشەمی سازمان و سەرکردایەتی داهاتووی سازمان پێداگری لە سەر ئەو هەڵوێستە بکەنەوە.