رۆژی دووشەممە 24ی خەزەڵوەر وەزیری دەرەوەی 28 وەڵاتی ئەندام لە یەکیەتی ئوروپا لە کۆبوونەوەی خۆیاندا لە بروکسل بە دەرکردنی راگەیەندراوێک سەبارەت بە پێشێلکاری مافی مرۆڤ بەتایبەت لە پەرەسەندنی لەقەنارەدان لە ئێرانی ژێردەسەڵاتی ویلایەتی فەقیە ناڕەزایەتی دەربڕی.
ئەندامانی یەکیەتی ئوروپا لەو راگەیەندراوەدا تەئکیدیان لەسەر پێویستی بەرابەری ژنان و کەمینە نەتەوەیی و مەزهەبیەکان کردەوە.
ئەو یەکیەتیە هەروەها نیگەرانی خۆی لە بەرنامەی موشەکی رژێمی ئێران دەربڕیوەو داوای لەو رژێمە کردوە کە تاقی کردنەوەی مووشەکە دوورهاوێژەکانی راگرێ.