پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەشت بەندکراوی سیاسی و عەقیدەتی لە بەندیخانەکانی تاران و کەرەج مانیان گرتووە

هەشت بەندکراوی سیاسی و عەقیدەتی لە بەندیخانەکانی تاران و کەرەج مانیان گرتووە

بەپێی راپۆرتی "کەمپینی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ" مەهدی رەجەبیان، حوسێن رەجەبیان، عەلی شەرێعەتی، محەمەد عەلی تاهیری، وەحید سەیادی نەسیرپوور و ئارش سادقی لە گرتووخانەی ئەوین و رەسوڵ رەزەوی و مورتەزا مورادپوور لە یەکێک لە گرتووخانەکانی کەرج مانیان لە خواردن گرتووە.

بەپێی راپۆرتی "کەمپینی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ" مەهدی رەجەبیان، حوسێن رەجەبیان، عەلی شەرێعەتی، محەمەد عەلی تاهیری، وەحید سەیادی نەسیرپوور و ئارش سادقی لە گرتووخانەی ئەوین و رەسوڵ رەزەوی و مورتەزا مورادپوور لە یەکێک لە گرتووخانەکانی کەرج مانیان لە خواردن گرتووە.

لە کاتێکدا کە مانگرتنی مەهدی رەجەبیان، حوسێن رەجەبیان، عەلی شەرێعەتی و وەحید سەیادی نەسیرپوور بەردەوامە، سەبارەت بە رەوشی محەمەد عەلی تاهیری، ئارش سادقی، رەسوڵ رەزەوی و مورتەزا مورادپوور هیچ زانیاریەک لە ئارادا نیە.

مەهدی و حوسێن رەجەبیان دوو هونەرمەندی بەندکراو لە رۆژی 7ی خەزەڵوەرەوە بە نارەزایەتی لە " کەمتەخەرمی لە گەیاندنی دەرمان و نەبوونی مافی مورەخەسی" مانیان لە خواردن گرتووە و بە پێی راپۆرتەکان مەهدی لە دوای مانگرتنەکەوە چەندین جار رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

مەهدی رەجەبیان دامەزرێنەری ماڵپەڕی "برگ موزیک" بوو کە لە بەناوبانگترین و چالاکترین ماڵپەڕەکانی تایبەت بە موزیکی ئالترناتیو لە ئێران حیساب دەکرێ.

ئەو دوو برایە لەلایەن لقی 28ی دادگای رژێمی ئاخوندان لە تاران بە تۆمەتی "بێ رێزی بە پیرۆزیەکان" و "پروپاگەندە دژ بە نیزام" حوکمی 6 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپاوە.

هەروەها عەلی شەرێعەتی چالاکی مەدەنی رۆژی 10ی خەزەڵوەر لە کاتێکدا کە بۆ رایی کردنی کاری ئیداری سەردانی شارەوانی پەردیسی کردبوو، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمەوە دەستگیر کراوەو هەر لەو دەقەوە مانی لە خواردن گرتووە.

هەروەها محەمەد عەلی تاهیری لە 7ی ڕەزبەرەوە لە زیندانی ئەوین مانی لە خواردن گرتووە و هیچ زانیاریە لە بارەی ناوبراوە لەبەردەستدا نیە.

وەحید سەیادی نەسیری زیندانی عەقیدەتی کە لە 25ی رەزبەرەوە بە نارەزایەتی لە نارونی چارەنووسی مانی گرتوە.

 لێبوردنی نێونەتەوەیی لە بڵاوکراوەیەکدا رۆژی 3ی خەزەڵوەر رایگەیاند کە لە دوای گرتنی هاوژینەکەی "گولروخ ئیبراهیمی" ئارشی سادقی زیندانی سیاسی مانی لە خواردن گرتووە. وە لە دوای ئەو هەواڵە تا ئێستا سەبارەت بە ناوبراو هیچ هەواڵێک بڵاو نەکراوەتەوە.

بەهۆی چالاکی شوناسخوازانەی نەتەوەیی رەسوڵ رەزەوی، حوسێن عەلی محەمەدی ئەلوار و مورتەزا مورادپوور بە ریز حوکمی 2، 5 و 3 ساڵ زیندانیان بە سەردا سەپا. پێشتر ئەو 3 کەسە لە گرتووخانەی تورێز دەستی دابویە مانگرتن بەڵام لەلایەن هێزەکانی رژێمەوە وەک سزایەک بۆ گرتوخانەی کەرەج گوازرابوونەوە.

لە ساڵانی رابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە بەندییە سیاسیەکان لە ئێران مانیان لە خواردن گرتووە و ژمارەیەکیشیان بە هۆی پێڕانەگەیشتن لە باری دەرمانیەوە لە کاتی مانگرتندا گیانیان داوە کە لەوانە دەکرێ ئیشارە بە ناوی ئەکبەر محەمەدی و هودا سابیری بکەین.


8 ساڵ و 6 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەشت بەندکراوی سیاسی و عەقیدەتی لە بەندیخانەکانی تاران و کەرەج مانیان گرتووە

هەشت بەندکراوی سیاسی و عەقیدەتی لە بەندیخانەکانی تاران و کەرەج مانیان گرتووە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران