سەبارەت بە ئازادی ئینتێرنێت لە جیهان رژێمی ئێران
جارێکی دیکە لە ریزی وەڵاتانی "نائازاد" و لە پلەی هەرە خوارەوە ناوی هاتووە.
لەو راپۆرتەی "ماڵی ئازادی" فریدۆم هەوس لە ساڵی 2016 دا رژێمی ئێران لە 100 پلە، پلەی 87ی وەدەست هێناوەو لە ریزی رژێمی سوریەدا جێگەی گرتووە.
ماڵی ئازادی لە بابەتگەلێکی وەک فیلتێر کردنی تۆرە کۆمەڵایەتیەکان، فیلتێرکردنی ماڵپەڕەکان و دەستبەسەر کردنی چالاکانی ئینتێرنێتی دا ئەو ئیمتیاز و دەرەجەی بە رژێمی ئێران داوە.
لە دوای رژێمی ئێران سوریە و چین لە کۆتایی جەدەوەلەکەدا ناویان هاتووە، کە ئەوە هاوشێوەی ساڵی 2015ی زایینیە.
بەپێی ئەو راپۆرتە لە ساڵی 2016دا باشترین رەوشی ئازادی لە وەڵاتانی ئەستونی، ئیسلەند، کانادا بوە و ئەمریکا و ئالمان و ئوسترالیا لە پلەکانی دواتردان.
ئەو پلەبەندیە بە پێی سێ بنەمای سنووردار کردنی دەس پێراگەیشتن، سنووردار کردنی ناوەرۆک و پێشێلکردنی مافی بەکارهێنەران دانراوە و جیاوازیەکی ئەوتۆی لەگەڵ کارنامەی ئازادی ئینترنێت لە ئێران لە چاو ساڵی 2015 نیە.
ماڵی ئازادی رایگەیاندوە کە ساڵی 2016ی زایینی، و لە کاتێکدا کە 44لەسەدی حەشیمەتی 79 ملوێنی ئێران دەستیان بە ئینترنێت دەگا، سنووردارکردنی تۆرە کۆمەڵایەتی و پەیام گەیێنەکان، سنووردارکردنی دەستپێ راگەیشتن بە ناوەرۆکی سیاسی و کۆمەڵایەتی، وە گرتنی وێبلاگنووسان و چالاکانی باری پێوەندیەکان هەروا لە ئێراندا بەردەوامە و ئێران رژێمێکی ئازاد لە باری ئازادی راگەیاندنەوە نیە.
ئەو راپۆرتە هەروەها ئیشارەی بە گرتنی هادی حەیدەری کاریکاتۆریستی ئێرانی بەهۆی بڵاکردنەوەی کاریکاتۆرێک وەک هاودەردی لەگەڵ قوربانیانی هێرشە ترۆریستیەکانی پاری پاریس، وە گرتنی نزار زەکا چالاکی لوبنانی ئازادی ئینترنێت و هەروەها ئارش زاد کارخولقێن لە باری پیشەسازی ئینترنێتی لە کاتی سەردانیان بۆ ئێران، کردوە.