بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، ١١ی سەرماوەزی ١٤٠٢ی هەتاوی، نزیکەی سەعاتی ٧ی بەیانی، ژمارەیەک چەکداری ترۆریستی داعش چوونەتە نێو گوندی گۆپتەپە لە سنووری قەزای مەخموور و، ڕووبەڕووی سپای عێراق بوونەتەوە.
بە بەپێی ڕاپۆرت و زانیارییەکان لە ئەنجامی شەڕەکەدا، دوو سەربازی سپای عێراق برینداربوون و سپای عێراق گەمارۆی گوندەکەی داوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، ئەو چەکدارانەی داعش کە بەیانی ئەمڕۆ چووەنەتە نێو گوندی گۆپتەپە، دەگوترێت هەشت چەکدارن، لە سەعات ١١ی شەوی ڕابردوو لە گوندی عەلیە ڕەش، ڕووبەڕووی سپای عێراق بوونەتەوە و سەربازێکیان کوشتووە و چوار سەربازی دیکەشیان بریندارکردووە.