لە دوای چەند مانگ پروپاگەندەی پاڵێوراوان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا، رۆژی چوارشەممە 18ی خەزەڵوەر بەرامبەر بە 8ی نوامبری 2016 دەنگدان لەو وەڵاتە دەستی پێ کرد و لە سەرەتای رۆژیی دوایی دا ئاکامی دەنگدانەکان راگەیەندرا.
لە دوای چەند مانگ پروپاگەندەی پاڵێوراوان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا، رۆژی چوارشەممە 18ی خەزەڵوەر بەرامبەر بە 8ی نوامبری 2016 دەنگدان لەو وەڵاتە دەستی پێ کرد و لە سەرەتای رۆژیی دوایی دا ئاکامی دەنگدانەکان راگەیەندرا.
بێگوومان پرۆسەی دەنگدانی ئەو جاری ئەمریکا زیاتر لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو دەنگ و باسێکی زۆری لە رای گشتی ئەمریکاو جیهان سازکردو دابه‌ش بوونی کۆمەڵگەی ئەمریکای له چاو هه‌ڵبژاردنه‌کانی دیکه له‌و ولاته‌ی به دواوه بوو، به شێوه‌یه‌ک ئاسه‌واره‌کانی ئه‌و لێکترازانه درێژه ده‌کێشی و به‌رده‌وام ده‌بێ. بەپێی رای چاودێران، بەهۆی بۆچوونە توندەکانی دۆناڵد ترامپەوە بەشێکی زۆر لە خەڵک و چاودێرانی سیاسی ئەو پاڵێوراوەیان بە نەزان و رەگەزپەرەست ناودێر دەکرد و پێشبینی ئەوەیان دەکرد کە براوەی ئەمجارە هیلاری کلینتۆن و دۆراوی حەتمیش ترامپ بێ. بەڵام بە راگەیاندنی ئاکامی هەڵبژاردنەکان بە پێچەوانەی هەموو ئەو بەراوردانەی پێشوو دۆناڵد ترامپ سەرکەوتووی ئەو جاری هەڵبژاردنەکان راگەیەندرا.
بە سەرکەوتنی دونالد ترامپ، بەشێکی زۆر لە شاره‌زایانی سیاسی له کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی توشی شۆک بوون و سه‌رکه‌وتنی ناوبراویان پێ باش نه‌بوو، چونکه پێ یان وابوو دونالد ترامپ هه‌لومه‌رجی سیاسی جیهان و پێوه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکا له گه‌ڵ وەلاتانی جیهانی و به بەتایبەت ئوروپا تێکده‌دات و ئه‌و هاوده‌نگی و هاوکاریه‌ی که حکومه‌ته‌کانی پێشووی ئه‌مریکا له گه‌ڵ ئوروپا هه‌یبوو، هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. یەکێکی دیکه لەو بابەتانەی ترامپ هەرەشەی لێ دەکرد رێکەوتنی ناوکەیی و سیاسەتە پاوانخوازیەکانی رژێمی ئێران لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست دا بوو، کە هەر زوو رژێم مەترسی لێ نیشت و سەرانی ئەو رژێمە نیگەرانی و دڵەڕاوکێی خۆیان لە سەرکەوتنی ترامپ نەشاردەوە.
ئەگەر چیی من دژ به هه‌رهەستێکی رەگەزپەرەستیم و وەک کوردێکی ئازادیخواز چاو لە رووداوەکان دەکەم، لە بابەت پروپاگەندەکانی ترامپیش بەشێکی زۆری دروشمەکانی بۆ راکێشانی دەنگی ئەمریکیەکان دەبینم و پێم وایە سەرکەوتوو بوو لەو پێوه‌ندیه‌دا، ئه‌گه‌رچی بوو به هۆی به‌رز کردنه‌وه‌ی هه‌ستی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی له ئه‌مریکا به‌لام به‌و پروپاگه‌نده‌یه توانی هه‌ستی به‌شێکی به‌رچاو له خەڵکی ئەمریکا بۆی لای خۆی راکێشی،ره‌نگه زه‌حمه‌ت بێ ناوبراو بەکردەوە هەنگاو بۆ کاری رەگەز پەرەستانە و ناقانوونی ببات و ئەوەی دەیکات هەوڵدەدات پێچەوانەی بنەمای سیستەمی ئەمریکی نەبێ و لێدوانەکانی دوای سەرکەوتنیشی دەتوانێ بەڵگەی روون بێ بۆ ئەو راستیە. بەڵام سەبارەت بە قسەکانی بۆ پێداچوونەوە بە رێکەوتنی ناوکەیی و فشار خستنەسەر رژێمی ئێران، بابەتێکی گرینگە بۆ ئێمەو نابێ خوێندنەوەی دروستی بۆ نەکەین و پێویستە پێشوازی لەهەر بۆچوونێکی لەو چەشنە بکەین.
بێگومان ئەمریکا وەک حکومه‌تێکی خاوه‌ن هێزی گەورەی جیهان، دەور و کاریگەری هەیە لە سەر سیاسەتی جیهانی و ناوچەیی و بەتایبەت رۆژهەڵاتی ناوەراست، بەتایبەت لە دوای سەرکەوتنی ترامپ چاوەڕێی گۆران لە سیاسەتەکانی ئەمریکا سەبارەت بەو ناوچەیەی لێدەکرێ. لە کەس شاراوە نیە سیاسەتی دەوڵەتی ئوباما دەور و پێگەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە لاواز کرد و دژبەرەکانی وەک رژێمی ئێران و روسیەی لە ناوچەکە بەهێزتر کرد‌و ئەوەش بە خراپ شکایەوە بەسەر ئەمریکادا.
ئەوەی شیمانە دەکرێ بە هاتنەسەرکاری دەوڵەتی ترامپ و دەست بەکار بوونی تیمەکەی، لە سیاسەتی ئەمریکادا بە پێچەوانەی هەشت ساڵی رابردوو گۆرانی بەرچاو لە پێوەند بە رژێمی ئێران و سوریە و سەقامگیری لە عێراق بێتەدیی و ئەمریکا دەوری خۆی وەک زلهێزی یەکەم بگێڕێ و بەر بە پاوانخوازی و دەستێوەردان لە کاروباری و وەڵاتان و پشتیوانی راستەوخۆی لە ترۆریزم لە رژێمی ئێران بگرێ و لە پێوەند بە مەسەلەی مافی مرۆڤ شەرت و مەرج و فشار بخاتە سەر ئەو رژێمە. هەروەها پێویست بە دانی ئیمتیاز بە روسیە چارەسەری رەوشی سیاسی بکات و کۆتایی بە وێرانی لەوە زیاتری سوریە بهێنێ.
بەهۆی ئەوەی کوردستان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دا هەڵکەوتووەو لە ئێستاشدا بزوتنەوەی کورد بەگشتی لە مەسەلە سیاسیەکانی ناوچەکەدا خاوەن جێگەو پێگەی تایبەتەو لە دژایەتی تاقم و دەستە ترۆریستەکاندا دۆستایەتی و هاوپەیمانی لەگەڵ ئەمریکادا هەیە، پێویستە پێش هەر جوڵەیەکی سیاسی ئەمریکا لە ناوچەکە، کورد باشتر لە رابردوو قازانجەکانی خۆی لەگەڵ بەرژەوەندی و قازانجی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هاوتەریب بکات بۆ ئەوەی بێتە دەرفەتێک بۆ بردنە پێشی زیاتری دۆزەکەی.
هاوکات لە داهاتوودا بۆمان روون دەبێتەوە کە حکومەتی ئەمریکا تا چەند هەوڵی فشار خستنەسەر رژێمی ئێران و پەراوێزخستنی دەدا، بۆیە بچوکترین فشار بۆ سەر رژێمی ئێران بە قازانجی هێزە خه‌باتکارەکانی دژ به‌و رژێمە دەشکێتەوەو ئێمەی کوردیش پێویسته که‌ڵک له هەله‌کان وەرگرین بۆ ئەوەی بزوتنەوەکەمان بۆ پێشەوە بەرین، بۆ ئەوەش پێویستە به یەکیەتی و تەبایی و ئامادەیی و حزورمان له مه‌یدانی تێکۆشان، لەو هەلانەی دێنەپێش کەڵکی تەواو وەرگرین. بێگوومان نیشاندانی یەکگووتاری و وەزن و قورسایی بزوتنەوەی کوردستانی رۆژهەڵات شەرتی سەرەکی بەرەوپێشچوونە و هۆێکه بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌رفه‌ت و هه‌له‌کان که‌ڵکی پێویست وه‌رگرێ.
روونه که خه‌باتی مافخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان و خه‌باتی ئازادیخوازی له ئێران جولانه‌وه‌و خه‌باتێکی سه‌ربه‌خۆیه‌و به هیچ کام له ئاڵوگۆره سیاسیه‌کان و ئاڵوگۆر له ده‌سه‌ڵاتی وەلاتانی خاوه‌ن هێز گۆرانی نه‌وعی وسیاسی وهه‌روه‌ها پاشه‌کشه له به‌رنامه‌و کاردا به سه‌ردا نایه‌ت، به‌لام گومانیش له‌دانیه که پشتیوانی راسته‌وخۆ و ناراسته‌و خۆی حکومه‌تێکی خاوه‌ن هێز له رژیمی سه‌ره‌رۆی ئاخوندی زیانی بۆ جولانه‌وه‌ی مافخوازانه کوردستان و ئازادیخوازی له ئێران ده‌بێ و رژیمی سه‌ره‌رۆی ئێران که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرێ هه‌روه‌ک چۆن ئاخونده‌کان که‌ڵکی زۆریان له سیاسه‌ت و کارکرده‌کانی حکومه‌تی ئۆباما وه‌رگرت.
ئاشکرایه که هیچ کات جولانه‌وه‌ی ئازادیخوازی چاوەڕێی ئەمریکا یان هیچ وەڵاتێکی دیکە نەبووە رژێمی ئێرانیان بۆ بروخێنێ یان مافی کورد دابین بکات، به‌لام نزیکی و هاوکاری حکومەتی ئوباما و دۆستەکانی لەگەڵ رژێمی ئێران کاریگەری نەگەتیڤی لە سەر خەباتی خەڵکی کوردستان و ئێران هەبووە، سه‌ره رای هاوکاریه راسته‌و خۆ ناراسته‌وخۆکانی ئه‌مریکاو چه‌ندین وولاتی دیکه له گه‌ڵ رژیمی ئێران، ده‌بینین که لە یەک ساڵی رابردوودا جموجوڵی بزوتنەوەی شۆرشگێڕانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئارادا بووە و سیاسه‌تی نزیکی و هاوکاریه‌کانی ئه‌مریکا به رژیمی ئێران نه‌بۆته هۆی کپ کردن و په‌راوێز خستنی.
بزوتنەوەی کوردستانی ئێران نە بەهیوای ئەمریکا لە مەیدانی خەباتدایە و نە بە رێکەوتنی ئەمریکا لەگەڵ دەسەڵاتەکان مەیدان چۆڵ دەکا، بەڵام بە مافی خۆی دەزانێ و پێویستیشە هەلەکان بقۆزێتەوە و بۆ بردنەپێشی خۆی و زەربەدان لە رژێمی داگیرکەری ئێران تا هاتنەدیی تێکڕای هیواو ئاوات و ئامانجە نەتەوەییەکانی گەلەکەمان، به‌لام هیوادارین حکومه‌تی نوێی ئه‌مریکا سیاسه‌ته هه‌ڵه‌کانی حکومه‌ته‌کانی پێشووی ئه‌مریکا نه‌گریته‌به‌رو ئاڵوگۆڕی بەرچاو له سیاسه‌تی ده‌روه‌ی ئه‌مریکادا بکات.